شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان کرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆژەی کامپڵەس لە وڵاتی یۆنان


بە ئامادەبوونی پ.ی.د نەجیب تۆما بتۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی بەشداری کردنی د. سەلار عثمان علی بە شێوەی ئۆنلاین کۆبوونەوەکانی پڕۆژەی کامپلۆس لە شاری لاریسا لە ووڵاتی یۆنان بەڕێوەچوو کە بۆ ماوەی 3 رۆژ 3تا5ـی ئۆکتۆبەری 2023 بەردەوام بوو.

ئەم پڕۆژەیە ئەنجام ئەدرێت لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هاوبەشی هەندێ لە دەزگاکانی ئەورووپی (IRSEI ئیتالی ، CMA فەرەنسی ، iED یۆنانی ، VPL ئەڵمانی CEIPES هۆڵەندی).

ئامانجی پڕۆژەکە بەهێزکردنی تواناو کارامەیی گەنج و لاوانە لە ئاوارە و پەنابەرەکان لە شاری هەولێر و شاری لاریسا لە یۆنان بۆ ئەوەی بتوانن تێکەڵی کۆمەڵگابن یاخود ببن بە خاوەن پڕۆژەی تایبەت بە خۆیان.