دابەشکردنی بروانامە و سوپاس پێزانین بەسەر مامۆستایان و بەشداربووانی خول

دابەشکردنی بروانامە و سوپاس پێزانین بەسەر مامۆستایان و بەشداربووانی خول

رۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 2023/10/2 لە چوارچێوەی کاروچاڵاکییەکان و بەردەوامی پێشتخستنی تواناکان بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەرێز د. طالب محمد شریف و یاریدەدەری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران قوتابیان، بروانامەی بەشداریکردن بەسەر ئامادەبووان و بروانامەی رێزلێنان بەسەر مامۆستایانی خولی پەرەپێدنی زمانی ئینگلیزی دابەشکرا.

ئەم خولە بۆ ماوەی (١) مانگ لە ڕێکەوتی 2023/8/1 تاوەکو 2023/9/1 لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەرێوەچوو لەژێر ناونیشانی( خولی هاوینە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و پێشتخستنی تواناکان) ، کە بۆ کەس و کاری شەهید و ئەنفالکراوەکان بە خۆرایی بوو.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر.