زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ناوی پاڵێوراون لە دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیەکان بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێژە تەکنیکیەکان بەشێوەی سیستەمی پۆلیتەکنیك رادەگەیەنێت و ئێوەی بەڕێزیش دەتوانن لەو لینکانەی خوارەوە ناوی پاڵێوراوان و ناوی وەرنەگیراوان ببینن و ئەو بەڕێزانەی تانەیان هەیە دەتوانن لە ڕۆژی یەکشەمە 12/9/2021 تا ڕۆژی پێنج شەمە 16/9/2021 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکەن بۆ پێشکەش کردنی تانەکانیان.
سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی راهێنانی ٤ ڕۆژە رادەگەیەنێت لەژێر ناونیشانی چۆنیەتی دەرهێنانی دی. ئێن. ئەی. لە خانەکان تاکو ئەو پرۆسانەی کە پەیوەندیدارن تا دەست نیشانکردنی گینات بە ڕێگەی ئامێری پی. سی. ئاڕ. بۆ ئارەزوو مەندانی بواری بایلۆجی و پزیشکی و کشتوکاڵی بە پێی ئەو بەرنامەیەی کە لە خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە، کە لەلایەن بەرێز د.نزار علی امین شوان مامۆستا لەکۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر/ بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەڕێوەدەچێت.
ناونووسین تا رێکەوتی 20ـی 9ـی 2021 بەردەوام دەبێت لێــــــــرە کلیـک بکە بۆ خۆتۆمارکردن.
دەستپێکی خول رۆژی 20ـی 9ـی 2021
شوێن سەنتەری توێژینەوەی زانستی لەناوکامپی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر.
رۆژانە کاتژمێر 9ـی بەیانی بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت
بەرنامەی خولەکە
Basic Molecular Biology techniques: From DNA extraction to PCR application
This is a four-day training course that will enable participants to learn the basic molecular techniques required for scientific research to be effective. Participants will experience hands-on training on genomic DNA extraction, electrophoresis, and Polymerase Chain Reaction amplification.
Course Objectives
The aim of this training course
is to provide participants with the basic knowledge and skills necessary to operate in a molecular biology laboratory.
Course Outline
• Laboratory safety procedures, the use and proper handling of Lab equipment.
• Genomic DNA Extraction.
• Nucleic Acid quantification and qualification using Spectrophotometer and Electrophoresis gel analysis.
• Polymerase Chain Reaction (PCR) amplification.
Learning Outcomes
At the end of this training course, participants will:
• Comprehend the principles of Molecular Biology and Genetic research.
• Be able to use some equipment in a molecular biology laboratory.
• Be able to extract genomic DNA using high throughput techniques.
• Be able to quantify DNA and check the purity using spectrometry and electrophoresis.
• Understand the principle of PCR using molecular markers such as RAPD.
Target Audience
Researchers, laboratory supervisors, science lecturers, technicians, and those who require knowledge of molecular biology techniques.
Note: Numbers of seats are limited.
Registration fee: 50000 IQD
بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی ئەکادیمی 2021-2022 پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و گشت زانکۆکانی کوردستان دەکەم، هیوادارم ئەمساڵ ببێتە ساڵی زیاتر بەرەوپێشچوونی کوردستان و لە رووی زانستی و ئەکادیمییەوە زانکۆکان زیاتر بەرەوپێش بچن.
لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەپێی پێویست نەمانتوانیووە لەخزمەت قوتابیانی خۆشەویست بین ئەمساڵ هەوڵ دەدەین کە بەشێوەیەکی باشتر و بە خۆئامادەکردنێکی باشتر لەخزمەت توێژی قوتابیان بین بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە هەرێمی کوردستان بکەین.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵانە لە رووی رێزبەندی ناوخۆیی و رێزبەندییە نێودەوڵەتییەکان بەرەو پێش دەچێت، هیوادارم ئەمساڵیش بەگڕوتینێکی زیاتری گشت مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆمان بتوانین هەنگاوێکی تریش بچینە پێش لە رێزبەندییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان.
دووبارە پیرۆزە و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ستافی وانەبێژی زانکۆمان و قوتابیانی خۆشەویست دەکەم.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کاوە عبدالکریم شێروانی
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
1/9/2021
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 1ـی ئەیلولی 2021 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیەتکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و گشت ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێی ئەکادیمی لە پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردە کرا و بڕیار درا رۆژی 12ـی ئەیلولی 2021 دەستپێکی دەوامی قوتابیانی قۆناغەکانی دوو، سێ و چوار دەبێت لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.