رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 21ـی نۆڤەمبەری 2021 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوه عبدالکریم شێروانی پێشوازی لە شاندێکی یونسکۆ کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێوبەری پرۆژەی (تی ئی ڤی تی2) بەڕێز تیمۆثی مایزن و یاردەدەری بەڕێوبەری پرۆژەکە خاتوو ڤامان امین.
لە دیدارەکەدا کە یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆژەکە لەزانکۆمان کە خۆی لە پەرەپێدانی دڵنیایی جۆری و هەگبەی خوێندن لەبواری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن دەبینێتەوە.
پرۆژەی (تی ئی ڤی تی2) بۆ گشت زانکۆ تەکنیکییەکانی عێراقە و بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت و لە ساڵی 2020ـەوە دەستیپێکردووە و هەر زانکۆیەک بۆ بوارێکی تایبەتمەند بەشداری لە پرۆژەکە دەکات، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریش لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن بەشداری پرۆژەکەی کردووە.


