رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۹ـی نۆڤەمبەری ۲۰۲۱ لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر/ بەڕێوبەرایەتی کردەوە پزیشکییەکان، کۆتایی هات بە وۆرکشۆپێکی دوو رۆژەی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر.
خولەکە لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر لەلایەن بەرپرسی بەشی فریاگوزاری بەڕێز رزگار عبدالخالق عبدالرزاق وترایەوە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.


