بەبۆنەی یادەکانی ئادار و راپەرینی خەڵکی کوردستان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی تۆپی پێی بچووککراوەی بۆ قوتابیانی بەیانیان و ئێوارانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات کردەوە کەتیایدا 5 تیپ بەشداربوون.
رۆژی 9ـی ئاداری 2021 یاری کۆتایی بە ئامادەبوونی یاریدەدەری راگری پەیمانگە و مامۆستایان بەرێوەچوو و تیایدا قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێری یاسایی بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ لە قوتابیانی قوناغی یەکەمی بەشی کارگێری یاسایی بردەوە و بوونە پاڵەوانی خولەکە و لە لایەن یاریدەدەری راگر مامۆستایان و نوێنەری یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە خەڵات بەخشرایە تیپی براوە و باشترینەکانی خول.









