سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی بەشێوازی ئۆنلاین دەکاتەوە

لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی بە شێوازی ئۆنلاین بۆخوازیارانی زمانی ئینگلیزی لە ماوەی پشووی هاوینە.

*خولە بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت*

*هەفتانە سێ رۆژ وانە دەخوێندرێت بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە کاتژمێر 10 بۆ 12 ی نیوەڕۆ*

*خولەکە لەلایەن مامۆستای پسپۆر دەوترێتەوە*

*بڕوانامەی بەشداریکردن دەدرێت بە بەشداربووان دوای تەواوکردنی خولەکە*

*نرخی به‌شدار بوونی خول 100000 هه‌زار دینار ده‌بێت وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆڵیته‌كنیكی هه‌ولێر 50% داشكاندن ده‌كرێت.

بۆ خۆتۆمار کردن کلیک لـــێـــرە بکە.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر سوپاسی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکات

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا مامۆستایانی زانکۆمان لە تاقیگەی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر هەڵسان بە ئامادەکردنی ماددەی ڤی تی ئێم
و لە رۆژی ۱٤ـی نیسانی ۲۰۲۰ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و ڕاگری پەیمانگه‌ی تەکنیکیی پزیشکی ھەولێر مامۆستا ئومێد ئەرشەد حەوێزی لە تاقیگەکانی پەیمانگە دوای هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوام بەرهەم هێنانی ماددەکەیان ڕاگەیاند کە لە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردێت، دواتر پێشکەش بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کرا بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ماددەکە بۆ پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەبەرامبەردا بەڕێوبەرایەتی گشت تەندروستی هەولێر نووسراوێکی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کردووە تیایدا سوپاسی زانکۆی کردووە لەبەرامبەر دروست کردنی گیراوەکە بۆ خزمەتکردنی کوردستان.

سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ منداڵان بەشێوەی ئۆنلاین دەکاتەوە

سەنتەرى زمانى زانكۆى پۆليتەكنيكى هەولێر هەڵدەستێت بە كردنەوەى خولێکی زمانی ئینگلیزی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ منداڵان کە لە لایەن دوو مامۆستای شارەزا وانەکان دەوترێنەوە

. بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارى گشت ئارەزوومەندان دەكەينەوە کەوا ناونووسين دەستی پێکردووە، بۆ خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی زانیاری زیاتر لــێـــرە کلیک بکە

تێبينى:
– خولەكە ماوەى (1) مانگ دەخايێنێت و رۆژی 20/7/2020 دەست پێدەکات.

– هەفتەی (3) ڕۆژ بەڕێوەدەچێت, هەر ڕۆژەی (2) کاتژمێر دەبێت.

– پێویستە تەمەنی بەشداربوو لە 8 ساڵ کەمتر نەبێت
– نرخی بەشداریکردن بڕی (25.000) بیست و پێنج هەزار دینارە.

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەک باشترین هەڵسەنگێنەر لە گۆڤارێکی جیهانی دیاری کرا

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەپێی ویبسایتی پەبلەن بە باشترین هەڵسەنگینەری زانستی بۆ گۆڤاری

Heat and Mass Transfer

دیاری کرا، کە لە کلارڤیت ئەنالیتکس و سکۆپاس اندیکس کراوە و خاوەنی ایمپاکت فاکتەری 1.5

شیاوی باسە د. احمد محمد ادهم مامۆستا لە کولێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر ساڵی ڕابردوو لەسەر ئاستی گشت کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لەڕووی توێژینەوە و هەگبەی مامۆستایانەوە لە ئێستادا وەک باشترین هەڵسەنگێنەر لە لایەن سایتی (پەبلەنەوە) دیاری کراوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن.