رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٩ـی دیسەمبەری ٢٠٢٠ ئـەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئـامادەبونی سەرۆک و گشت ئـەندامانی ئـەنجومەن کۆبونەوەی چوارەمی بۆ ساڵی خوێندنی (٢۰٢۰-٢۰٢١) لە کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە ئـەنجامدا.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا کە بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی د. عبدالفتاح عبدالرزاق تێیدا بەشدار بوو باس لە کێشە و گیروگرفتەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن کرا و بەرێزیان پاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵای بۆ زانکۆکەمان دوپاتکردەوەو ڕۆڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێری بەرز نرخاند لە خزمەتکردنی ڕەوتی زانستی لە کوردستان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی تەوەرە زانستی و کارگێڕیەکان کراو چەند پێشنیار و ڕێنماییەک گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بڕیاری لەبارەوە درا.