دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا مامۆستایانی زانکۆمان لە تاقیگەی پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر هەڵسان بە ئامادەکردنی ماددەی ڤی تی ئێم
و لە رۆژی ۱٤ـی نیسانی ۲۰۲۰ بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و ڕاگری پەیمانگهی تەکنیکیی پزیشکی ھەولێر مامۆستا ئومێد ئەرشەد حەوێزی لە تاقیگەکانی پەیمانگە دوای هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوام بەرهەم هێنانی ماددەکەیان ڕاگەیاند کە لە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردێت، دواتر پێشکەش بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کرا بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ماددەکە بۆ پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەبەرامبەردا بەڕێوبەرایەتی گشت تەندروستی هەولێر نووسراوێکی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کردووە تیایدا سوپاسی زانکۆی کردووە لەبەرامبەر دروست کردنی گیراوەکە بۆ خزمەتکردنی کوردستان.