زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپی بۆلۆنا پرۆسێس دەکات

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژە کرد کە تایبەت بوو بە بۆلۆنا پرۆسێس و جێبەجێکردنی کردنی سیستەمی ئی سیتی ئێس لە شاری سلێمانی، کە لە لایەن یونسکۆ لە ڕۆژانی ۱۳تا۱٥ـی ئایاری ۲۰۱۹ رێکخرا بوو

شاندەکە پێکهاتبوون لە ئەمینداری ئەنجومەنی زانکۆ د. عفان عثمان، مامۆستا کۆڤان عمر بەڕێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە سەرۆکایەتی زانکۆ و م. یاسین مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، بەشدارییان لە وۆرکشۆپی تایبەت بە بۆلۆنا پرۆسێس کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ لە هۆتێلی ڕامادا، بە سەرپەرشتی شارەزایەکی پێشکەوتوو لە بواری بۆلۆنا پرۆسێس پرۆفیسۆر ئان کاترین جێگری سەرۆکی بەدواداچوونی گروپی بۆلۆنا لە زانکۆی پیزا لە ئیتالیا بە بەشداری حەوت لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان و عێراق.


لە وۆرکشۆپەکەدا نوێترین هەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئێس باسکرا لە ولاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، وە باس لە هەنگاوەکانی جێ بەجێ کردنی پرۆسەکە کرا و لە ئێستادا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یەکێکە لەو زانکۆیانەی هەرێمی کوردستان کە کار لەسەر جێبەجێ کردنی سیستەمەکە دەکات و گۆڕینی ڕیفۆرمی خوێندن دەستی پێکردووە و لە گشت کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆکە.

راوندی دووه‌می كۆرسی پێداگۆچی گه‌یشتنه‌ فینله‌ند

راوندی دووه‌می كۆرسی پێداگۆچی ده‌ستیپێكردوو ٢٠ بیست مامۆستای زانكۆ له‌ چوارده‌ زانكۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆرسه‌كه‌ به‌شدارن

له‌ رێكه‌وتی ١٢\٥\٢٠١٩ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، نوێنه‌ره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه‌ی وڵاتی فینله‌ند كرد مه‌ به‌ مه‌به‌‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆرسی پێداگۆچی. زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر وه‌ك یه‌كێك له‌ چوارده‌ زانكۆكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری پرۆسه‌ی ریفۆرمی پێداگۆچی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، م. علی عبدالله‌ ساڵح- به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌گشتیه‌كان له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی راوندی دووه‌مه‌، له‌ لێدوانێكی بۆ به‌شی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ

وتی: ‘’كۆرسی پێداگۆچی له‌ ئاستێكی به‌رزدایه،   سه‌ره‌تا له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌ رێگه‌ی ئۆنلاین به‌شداریمان كرد، وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی دیكه‌ له‌ زانكۆی هامك- له‌ فینله‌ند به‌رده‌وام ده‌بین، دواتر له‌ كوردستان تاكو كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ و سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٠ كار له‌سه‌ر پرۆجێكته‌كانی نێو كۆرسه‌كه‌ ده‌كه‌ین، واته‌ كۆی گشتی كۆرسه‌كه‌ نزیكه‌ی شه‌ش مانگه‌’’.

ده‌رباره‌ی ده‌ره‌نجامی كۆرسه‌كه‌ وتی: ‘’له‌رێگه‌ی ئه‌م كۆرسه‌وه‌، ئه‌زموونی وڵاتی فینله‌ند له‌‌ توانستی وانه‌گوتنه‌وه‌ ده‌گوازینه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌م ئه‌زموونه‌ نوێیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی وانه‌گووتنه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌یه‌كی نوێی لێ به‌رهه‌م دێنین، كه‌ ده‌بێته‌ پرۆسه‌ی ریفۆرمی پێداگۆچی. راوندی یه‌كه‌م كه‌ پێش ئێمه‌ له‌م كۆرسه‌ به‌شداربوون له‌ ئێستادا له‌ سه‌نته‌ری پێداگۆچی هه‌رێمی كوردستان دیزاینی مۆده‌ڵه‌كانی نێو كۆرسه‌كه‌یان كردووه‌، كاره‌كانیان سه‌رنجراكێشن و دڵخۆشكه‌رن، كاری ئێمه‌ وه‌ك راوندی دووه‌م  هاوكاری ئه‌وانه‌، زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی مۆده‌ڵه‌كان و‌ وانه‌گوتنه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌نته‌ری پێداگۆچی‌ بۆ ئه‌و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه‌ ده‌بن به‌ مامۆستای زانكۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ پرۆژه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ زانكۆكه‌ی.

پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی لەگەڵ وڵاتی فیلاند پرۆژەیەکی گرنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە کەتیایدا 20 مامۆستا لە زانکۆ جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەشداری پرۆگرامی ریفۆرمی شێوازیوانە وتنەوە دەکەن کە بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی (HAMK)ی وڵاتی فیلاند بەڕێوەدەچێت، کەوا بڕیارە ئەو مامۆستایانە بەشداری کۆرسێک بکەن كە لەژێر چاودێری پسپۆرانی ئەو وڵاتە بەرێوەدەچێت و دوای تەواوبوونی کۆرسەکە سەرپەرشتی خولەکانی وانە وتنەوە لە زانکۆکانی هەرێم دەکەن بۆ ئەوەی شێوازی وانەوتنەوە لەزانکۆکان گۆرانکاری ڕیشەیی بە ئاراستەی شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمی زانستی هەنگاوبنێت.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هۆڵەکانی تاقیكرنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی لە کولێژی تەكنيكى کاگێری هەولێر بەسەر کردەوە

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 13/5/2019 سه‌رۆكی زانكۆ پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. كاوه‌ عبدالکریم شێروانی به‌یاوه‌ری ڕاگری کۆلێژ دجودت جعفر و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی د. نجیب تۆما و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ  سه‌ردانی هۆڵی تاقیكرنه‌وه‌ی قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێری كرد، بەمەبەستی لە نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون لە چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ قوتابیان و مامۆستایان خواست.

ساڵانە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکان سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی هۆلی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکات.

سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر هۆلی تاقیکردنەوەکانى پەیمانگاى تەکنیکى خەباتی بەسەرکردەوە

لە درێژەی بەسەر کردنەوەکانی بۆ کۆلێژ و پەیمانگەکان ئەمڕۆ شەممە ١١ى ئایارى ٢٠١٩ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ى.د. کاوە شێروانى بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆ د. جودت جعفرخطاب ، بەڕێوبەری کارگێڕی م. جمال یوسف گورگیس، بەڕێوبەری تۆماری گشتی م. سەرسام خلیل و بەرێوبەری پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن م. کۆڤان عمر سەردانى هۆلی تاقیکردنەوەکانیان کرد لە پەیمانگاى تەکنیکى خەبات بە مەبەستى ئاگادار بوون لە چۆنیەتى بەرێوەچوونى تاقیکردنەوەکان و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان و پرکردنەوەى کەموکورییەکان.