وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتن و گواستنەوەی قوتابیانی لەنێوان زانكۆكان لەهەرێمی كوردستان راگەیاند.


بەرێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئاگاداری ئەو قوتابیانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت مامەڵەی وەرگرتن و گواستنەوە لە زانكۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ زانكۆكانی دیکە و بەپێچەوانەوە ئەنجام بدەن و لە ئێستاوە دەست بكەن بەمامەڵەكانیان و دوا وادەش(1 – 9 – 2019) دەبێت.
بۆ ئەو مەبەستەش قوتابیان دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژ و پەیمانگەکان بکەن بە مەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بە پێی مەرج و ڕێنماییەکان.
بۆ زانین مەرج و رێنماییەكان كلیك لەم بەستەرە بكەن:رینمایى وەرگرتن و گواستنەوە دابەزین-2019-2020