رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 17/7/2019 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر لە رێورەسمێکدا کۆتایی بە خولی سەرەتایەک بۆ فرۆشتن هات.
لە سەرەتای رێورەسمەکەدا وتەی زانکۆی پۆلیتەکنییکی هەولێر و ژووری بازرگانی هەولێر خوێنرایەوە دواتر ڤیدیۆیەک دەربارەی خولەکە نمایش کرا و پاشان دەست کرا بە دابەشکردنی بروانامە بەسەر بەشداربووان، کە ژمارەیان 38 به‌شداربوو بوو زۆربه‌یان له ده‌رچووانی زانكۆ و به‌شێكیشیان قوتابی بوون.
خولەکە بە هاوبه‌شی له نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و به پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه ئاڵوگۆری نێوده‌وڵه‌تی
(IREX)
و بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق کرابووەوە.
به‌شدایکردن لە خولەکە بێ بەرامبەر بوو، بەشداربووانیش دوای تەواوکردنی خولەکە بروانامەی باوەڕپێکراو لە ژێر ناوی (سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن)یان وەرگرت، ماوه‌ی خوله‌كه 15 كاتژمێر بوو، ماوه‌ی 5 رۆژ له 23-27/6/2019 له باڵه‌خانه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تایه‌ك بۆ فرۆشتن، خولێكی په‌ره‌پێدانی پراكتیكی و پرۆفێشناڵه، ئاماده‌كراوه لە لایەن مامۆستا زانیار جبار مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر بۆ یارمه‌تیدانی قوتابيان و ده‌رچوانی زانكۆ به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا و لێهاتووییان له رووی بازارگەری و فرۆشتنه‌وه، به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌لی كار له‌و بواره.