شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولیر کە لە ٢٠ ئەندام پێکهاتووە بەشداری دەکەن لە خولێکی راهێنان دەربارەی شێوازی جێ بەجێ کردنی بۆلۆنا پرۆسێس و سیستەمی ئی سی تی ئیس کە رێکخراوە لە لایەن زانکۆی ئۆکان لە وڵاتی تورکیا.

شاندەکە سەرۆکایەتی دەکرێت لەلایەن هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د.جودت جعفر خطاب و راگری پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر د. بۆتان مجید ئاسنگەر وە ئەندامانی بەشداربوو بریتین لە ژمارەیەک سەرۆک بەش و مامۆستایانی زانکۆ لە پسپۆریە جۆراو جۆرەکان.

آ
خولەکە چوار رۆژ بەردەوام دەبێت لە رۆژانی ۷ تا ۱۱/۷/۲۰۱۹ کە ئامانج لێی ئاشنابوونە بە چۆنیەتی جێ بەجێ کردنی پرۆسەکە، کە بڕیار وایە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە شێوازێکی کرداری و تۆکمە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ بە پشت بەستن بە ئەزموونی زانکۆکانی وڵاتانی دەرەوە، بیخاتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.
