لە رێوەرەسمێک دا بە ئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی په‌یمانگه و مامۆستایان و قوتابیانی پەیمانگای تەکنیکی سۆران، ئه‌مرۆ دووشه‌مه رێكه‌وتی ١٧-١٢-٢٠١٨ رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز راگیرا، له بۆنه‌كه‌دا وتاری راگرایەتی پەیمانگه لە لایەن یاردەدەری راگری پەیمانگه م. سیروان لطیف پێشکەش کرا، له‌مرۆژه مه‌زنه‌دا، بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەنێو پەیمانگه و خوێندنەوەی هۆنراوە و نمایش‌کردنی شانۆگەری و پێشکەش کردنی چەند گۆرانیەک لە بەرنامەی رێوەرسمەکەدا بوو.
لەژێر چاودێری وەزیری خوێندنی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم وەکو بەشێک لە پرۆسەی ریفۆرمی شێوازی (پێداگۆزی) لە زانکۆکان ، هەریەک لە د. ئاراس قادر خۆشناو و د. خەلیل حەسەن یونس- وەک نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریانکرد لە خولی شێوازی مۆدێرنی وڵاتی فیله‌ندHAMK وانە وتنەوە (پێداگۆجی) زانکۆی
پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی لەگەڵ وڵاتی فیله‌ند پڕۆژەیەکی گرنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە کەتیایدا (٣٣) سی و سێ مامۆستا له زانكۆ حكومی وتایبه‌ته‌كانی هەرێمی کوردستان بەشداری پرۆگرامی ڕیفۆرمی شێوازی وانەوتنەوە دەکەن، کە بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی
ی وڵاتی فیله‌ند بەڕێوەدەچێت HAMK.
ئه‌م كۆرسه ماوه‌ی شەش مانگ ده‌خاێنیت، شه‌ش هه‌فته‌ی ئەو کۆرسە لەوڵاتی فیله‌ند بەڕێوەچوو، چوار مانگەکەی دیکەش لەهەرێمی کوردستان به‌چاودێری پسپۆڕانی ئەو وڵاته بەرێوەدەچێت، هه‌روه‌ك دوای تەواوبونی کۆرسه‌کە مامۆستایانی به‌شداربوو سەرپەرشتی خولەکانی وانەوتنەوە لە زانکۆکانی هەرێم دەکەن بۆ ئەوەی شێوازی وانەوتنەوە لەزانکۆکان گۆڕانکاری ریشەیی بە ئاراستەی شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمی زانستی هەنگاوبنێت.
.پڕۆسەکە رۆژی ١ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وڵاتی فله‌ندا دەستی پێ‌کرد و رۆژی ١٥ کانوونی یەکەم کۆتای هات
لە ژێر چاودێری بەڕێز پ. ی. د. کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆ
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 16/12/2018 لێژنەی سەرپەرشتی کردنی چالاکییە زانستيەكانی زانکۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی زانستى
هەڵسان بە کردنەوەى خولی راهێنان لە ژێرناونیشانى
Hands-on Research Writing & Fund Acquiring Research Training for EPU Staff (HRWFA-2018/2019)
لە لایەن بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوەى زانستى بەڕێز د. هێمن کاکەخان بەرێوەچوو.
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتارێکى پێشکەش بە ئامادەبووان کرد کەتیایدا باسى لە پێویستی کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە کرد و ئاماژەی بە گرنگی توێژینەوەى زانستى لە سەر توێژەر و کاریگەری لەسەر رانکی زانکۆ کرد.
شایەنى باسە خولەکە لە پێنج ورک شۆپ پێک دێت کەبەم شێوەی خوارەوەیە:
د.هێمن کاکەخان بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوەى زانستى ۆرک شۆپێکى دوو رۆژی بەرێوەدەبات لە ژێر ناونیشانەکانى:
Research Incentives for EPU Staff
Collaborative Research: Creating Research Groups
م. نازم حسن عزیز بەرێوەبەری سەنتەری زمان ۆرک شۆپێکى سێ رۆژی بەرێوەدەبات لە ژێر ناونیشانى
The Language of Research Sections and its Impact on Quality.
د. أحمد محمد ادهم بەرێوەبەری زانستى کۆلێژی تەکنیکى ئەندازیاری هەولێر ۆرک شۆپێکى سێ رۆژی بەرێوەدەبات لە ژێر ناونیشانى
Tips for Creative Writing and Publishing Research Articles
د. رەنج سیروان عبدالله بەرێوەبەری International office لە سەرۆکایەتى زانکۆ ۆرک شۆپێکى سێ رۆژی بەرێوە دەبات لە ژێر ناونیشانى
Project Management and Grant Model
د. عبدالله عمر یاسین ۆرک شۆپێکى سێ رۆژی بەرێوەدەبات لە ژێر ناونیشانى
How to apply for grants and fellowship
شایەنى باسە ئەم خولە یەک مانگ بەردەوام دەبێت لە ١٦-١٢-٢٠١٨ تاکو ١٦-١-٢٠١٩
شوێن هۆڵى سەنتەری توێژینەوەى زانستى
کات : ٣-٥ ی ئێوارە بۆ هەموو رۆژەکان
لە درێژەی سەردانی کردنی بەرێز پ.ی.د. كاوه شێروانی– سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، ئەمڕۆ به یاوه‌ری به‌رێز د. جودت جعفر خطاب- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگێڕی و دارایی، كه‌مپی په‌یمانگه‌ی ته‌كنەلۆجی هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لایه‌ن بەڕێز د. بۆتان مجید احمد – راگری په‌یمانگه و یاریده‌ده‌ری راگر‌و سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازی لێكرا.
ئامانج له‌م سه‌ردانه مه‌یدانییه سه‌ردانیكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و تاقیگه‌كان و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوونە له كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان.
شیاوی باسە بەسه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كه‌مپه‌كانی كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانی زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت تا له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌و داواكاری ستاف و قوتابیان بێت.
یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 16/12/2018
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ