Monthly Archives: كانونی یه‌كه‌م 2018

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌شداری وۆركشۆپی بۆڵۆنیا پرۆسێس كرد

بە چاودێری به‌رێز د. یوسف گۆران- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی چەرمۆ وۆرکشۆپێکی بۆ جێبەجێکردنی سیستمی بۆلۆنیا پڕۆسێس (Bologna Process) لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگه‌کانی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌برد.

له‌و وۆركشۆپه‌دا،  به‌رێز پ.ی.د. كاوه‌ شێروانی- سه‌رۆكی زانكۆ،  د. نجیب تۆما- ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، پ.ی.د. هۆشیار امین احمد- به‌رێوه‌به‌ری كاروباری زانستی، م. كۆڤان شێروانی به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كانی خوێندن, به‌رێز نیان خۆشناو- دڵنیایی جۆری له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ.

ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، سەرۆکی زانکۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان و، به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆکان بۆ کاروباری زانستی و، ڕاگری پەیمانگه‌ تایبەتەکان و، بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین و، پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان لە زانکۆ و پەیمانگه‌کان ئه‌مڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی  (١٠/١٢/٢٠١٨) لە (هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی-شیڕاتۆن) به‌ڕێوه‌چوو.

به‌شێك له‌ ورده‌كاری وۆركشۆپه‌كه‌ ده‌رباره‌ی بۆڵۆنیا پرۆسێس:

وەزارەتەکەمان بە بایەخەوە دەڕوانێتە جێبەجێکردنی بۆلۆنیا پڕۆسێس

لە به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له‌ كارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی: له‌ سەرەتای دەستبەکاربونمان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم، یەکێک لە ئامانجە گرنکەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بریتی بوە لەهەوڵدان بۆ دەرچون لەو سیستمە کلاسیکیەی، کە لە زانکۆ و په‌یمانگه‌کان پەیڕەو دەکرا، هەروەها هەنگاونان بو بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و، بە ستانداردکردنی سیستمی خوێندن و پرۆگرامەکان بە ئامانجی گونجاندن و نزیکبونەوە لە ستانداردی سیستمی خوێندنی زانکۆ پیشکەوتوەکانی جیهان، وتیشی بۆ ئەم مەبەستەش لە ساڵى (٢٠١٥) و، دواى تێپەڕبونى ساڵێک به‌سەر دەست بەکاربونماندا سمینارێکمان بە ناوى (جێبەجێکردنى ڕیفۆرمى جۆرى سیستمى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکان و بۆلۆنیا پرۆسێس) به‌دروشمى (پلان و دیدگه‌ى نوێ بۆ ڕیفۆرمى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان) پێشکەش کرد بە ئامادەبونى زۆرێک لە سەرۆک زانکۆکان و ڕاگركان و، سەرۆک بەشەکان و، مامۆستایان و بەرپرسانى زانکۆکان، کە تیایدا باسمان لەوە کرد وەزارەتەکەمان بە بایەخەوە دەڕوانێتە جێبەجێ کردنی بۆلۆنیا پڕۆسێس، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌وكات ڕامانگه‌یاند، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانمان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی زانكۆكان و ئاوێته‌كردنی به‌سیستمه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێبه‌جیكردنی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسیسه‌.

سیستمی بۆلۆنیا پرۆسێس زۆرترین كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كات

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، د.یوسف گۆران باسی له‌ گرنگی په‌یڕه‌وكردنی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسیس كرد و وتی: هەوڵدان بۆ پەیڕەوکردنی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسێس هەوڵێکی گرنگە بۆ  ئەوەی ئێمەش بتوانین سیستمی خویندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ سیستمی خوێندنی وڵاتانی پێشکەوتو بگونجێنین، وتیشی بۆ ئەوەى ببێتە دەستکەوتێکى گەورە بۆ چارەسەرکردنى زۆرێک لە کێشەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لەبەرئەوەى ئه‌م سیستمه‌ پڕۆژەیەکى زانستى پڕ بایەخە لە خوێندنى باڵادا و، پێوەرى تایبەت بە خۆى هەیە و، لە ئێستادا لە زیاتر لە (٤٨) وڵات لە ئەوروپا و، سەرانسەرى جیهان پەیڕەوى بۆلۆنیا پرۆسێس دەکرێت، ئه‌م سیستمه‌ وا دەکات بە سیستەمی کرێدت لە ڕێگەی (ECTS)، ئەوەش وا دەکات کە خوێندکارەکانمان بە ئاسانتر لە زانکۆ ناوبەنگەکانی جیهان وەربگیرێن بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا، ڕونیشیكرده‌وه‌ سیستمی (ECTS) ژینگەیەکی باشتری فێربون بۆ فێرخوازانمان فەراهەم دەکات، چونکە بۆ کۆکردنەوەی کرێدت قوتابیان و خوێندکاران پێویستە چالاکی زۆر و پڕاکتیکی بۆ ئەم مەبەستە ئه‌نجام بدات، وتیشی جێبه‌جێكردنی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسیس ده‌توانێ به‌شێكی زۆر له‌ كێشه‌كانی خوێندنی باڵا له‌ وڵاته‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكات وه‌ك یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان، چونكه‌‌ ئه‌و سیستمه‌ ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌، له‌هه‌مان كاتدا گواستنه‌وه‌ی خوێندكار له‌ نێوان زانكۆكان چاره‌سه‌ر ده‌كات و، خوێندكاران له‌ هه‌ر وڵات و زانكۆیه‌ك كه‌ ئه‌و سیستمه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن و بیانه‌وێ ده‌توانن درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان، وتیشی هه‌ربۆیه‌ بڕیارمادنداوه‌، هه‌ر زانكۆیه‌ك بخوازێ به‌شێكی نوێ بكاته‌وه‌ ده‌بێ په‌یڕه‌وی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسێس بكات.

ئێستا سیستمی بۆلۆنیا پرۆسیس له‌ دو زانكۆ و چه‌ند به‌شێكی زانكۆی تر جێبه‌جی ده‌كرێ

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، د.یوسف گۆران باسی له‌ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمی له‌ كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند: دوای ڕاگەیاندنی ئەم ستراتیجیەتەی وەزارەت، بە خۆشحاڵیەوە هەردوو زانکۆی چەرمۆ و زانکۆی زاخۆ بە دەنگ ستراتیژیەتی وەزارەت هاتن و  ڕایانگەیاند کە ئامادەن بە تەواوەتی سیستمی بۆڵۆنیا پڕۆسێس جێبەجێ بکەن و، له‌ ماوه‌ی دو ساڵی ڕابردودا هه‌نگاوی گه‌وریان نا و، لە ئێستادا هەردو زانکۆ پەیڕەوی بۆلۆنیا پڕۆسێس لە تەواوی کۆلێژ و بەشە جیاکانی زانکۆکانیان دەکەن، وتیشی جێگای دەستخۆشیە کە هەندێک لە بەشە جیاکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وه‌ك زانكۆی گه‌شه‌پێدان پەیڕەوی سیستمی بۆلۆنیا پڕۆسێس دەکەن.

سه‌رچاوه‌: وێبسایتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی 

وۆركشۆپی فێركردن له‌ بواری چاره‌سه‌ری سروشتی و په‌لی ده‌ستكرد و پاڵپشته‌كان

له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا كردنه‌وه‌ی به‌شی په‌لی ده‌ستكرد و پالپشته‌كان له‌ كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولێری سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولیر تاوتوی كرازانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولیر به‌شداری كرد له‌ وۆركشۆپی فیركردن له‌ بواری چاره‌سه‌ری سروشتی و په‌لی ده‌ستكرد و پالپشته‌كان كه‌وا به‌ هاوبه‌شی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تیخویندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و ریكخراوی خاچی سووری نیوده‌وله‌تی ریكخرابوو، وۆركشۆپه‌كه‌ له‌ رۆژانی 5 تاوه‌كو6 ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 له‌ ئوتیلی دارین پلازا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ریوه‌چوو.ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆرانی فیركردنی چاره‌سه‌ری سروشتی و په‌لی ده‌ستكرد و پالپشته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌راست و باشووری عێراق له‌ وۆركشۆپه‌كه‌ ئاماده‌بوون و له‌ نێویاندا هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان پ.ی.د. هۆشیار امین احمد- به‌رێوه‌به‌ری كاروباری زانستی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان و به‌رێزان د. مهدی خالد قادر و د. ذكری علي عزيز له‌ كۆلیژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولیر به‌شدارییان كرد.له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م جۆره‌ خویندنه‌ خرانه‌روو و ستراتیجی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان و پلانی به‌ره‌وپیش بردنی خویندن و پیشه‌ی چاره‌سه‌ری سروشتی و په‌لی ده‌ستكرد و پالپشته‌كان داریژران، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی به‌شی په‌لی ده‌ستكرد و پالپشته‌كان له‌ كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولێری سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولیر تاوتوی كرا وه‌كو به‌شیكی نموونه‌یی بۆ سه‌رتاپای عێراق و یه‌كه‌م به‌شی له‌م جۆره‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا به‌ پالپشتی ریكخراوی خاچی سووری .نێوده‌وله‌تی

سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی كۆلێژو په‌یمانگه‌كان ده‌كات

دوای كۆتاییهاتنی كاروباری وه‌رگرتنی قوتابیان له‌ كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پ.ی.د. كاوه‌ شێروانی– سه‌رۆكی زانكۆ، به‌ یاوه‌ری به‌رێز د. جودت جعفر ختاب- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگێڕی و دارایی، كه‌مپی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن د. برزۆ دزه‌یی- راگری په‌یمانگه‌ و یاریده‌ده‌ری راگرو سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازی لێكرا. ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌ سه‌ردانیكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و تاقیگه‌كان و  له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان. به‌رهه‌می ئه‌م سه‌ردانه‌ بڕیاری دابینكردنی چه‌ند پێداویستیه‌ك بوو بۆ په‌یمانگه‌ی ناوبراو.

سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كه‌مپه‌كانی كۆلێژو په‌یمانگه‌كانی زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كێشه‌و داواكاری ستاف و قوتابیان بێت.

یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی ٩\١٢\٢٠١٨

راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ

واژووكردنی رێكەوتنامەیەك لەگەڵ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكی

 ئه‌مه‌ریكیIEEEده‌ستپێكردنی كار له‌گه‌ڵ رێكخراوی

زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، رێكەوتننمایەكی لەگەڵ رێكخراوێكی ئەمەریكی نێودەوڵەتی واژووكرد، به‌ ئامادبوونی بەرێز د. نجیب تۆما- ی. سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بۆ كاروباری زانسی و د. عائد عگاب- سەرۆكی بەشی میكانیك لە كۆلێژی تەكنیكی ئەندازیاری هەولێر،

له‌گه‌ڵ د. ستار سادخان به‌رێوه‌به‌ری سێكته‌ری عێراق له‌م رێكخراوه‌.

یەكەم كاری زانكۆ لەگەڵ ئەم رێكخراوە سازدانی كۆنفرانسێكە لەژێر ناونیشانی:
(International Conference on Engineering and Applied Science)
لەکۆتایی مانگی حوزەریران ۲٠۱۹ ئەنجامدەدرێت