لە درێژەی سەردانی کردنی سه‌رۆكی زانكۆ پ.ی.د. كاوه شێروانی بۆ كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 19/12/2018 به یاوه‌ری راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر پ.ی.م اومید ارشد حوێزی ، كه‌مپی کۆلێژی ته‌كنیکی ئەندازیاری هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لایه‌ن راگری کۆلێژ د. میرین حسن فهمی و یاریده‌ده‌ری راگر‌و سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازی لێكرا.
ئامانج له‌م سه‌ردانه مه‌یدانییه لە نزیكه‌وه ئاگاداربوونە له كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان.
شیاوی باسە بەسه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كه‌مپه‌كانی كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانی زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت تا له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌و داواكاری ستاف و قوتابیان بێت.
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆ




