رۆژی ئاڵای پیرۆزی كورستان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی ١٧-١٢-٢٠١٨ رۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌رز راگیرا، گشت ستافی زانكۆ له‌ هۆڵی بۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و به‌جلی كوردی و به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان یادی ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌یان كرده‌وه‌. له‌ بۆنه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ كورته‌یه‌ك باسی مێژووی ئاڵای كوردستان كرد و دواتر گشتیان به‌ وێنه‌ی یادگاری بۆنه‌كه‌یان سازدا.

فۆتۆگه‌له‌ری رۆژی ئاڵا