زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، یه‌كێكه له‌و هه‌شت زانكۆیه‌ی كه به‌شداره له پرۆژه‌ی تایگرس، كه له‌نێوان زانكۆی گۆتنگن و هه‌شت زانكۆی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پرۆژه‌ی تایگرس، كه له‌لایه‌نه دارایهكهی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابینیكردووه و ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت، وه‌ك به‌شێك له پرۆژه‌كه، رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی ١١\١٢\٢٠١٨ وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی ده‌رباره‌ی جێبەجێکردنی لەسیستەمی بۆلۆنیا له زانكۆی راپه‌ڕین به‌ڕێوه‌چوو.
كه ئه‌مجاره زانکۆی ڕاپەڕین میوانداری وۆرکشۆپەكهی كردووه.
به‌شدابووانی وۆركشۆپه‌كه پێكهاتبوون سێ پسپۆری نێوده‌وڵه‌تی سیسته‌می بۆلۆنیا و نوێنه‌رانی زانکۆ ناوخۆیی و بیانی لەوڵاتی ئەڵمانیا، له وۆركشۆپه‌كه‌دا چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمی خوێندنی بۆلۆنیا و چۆنیەتی ئامادەکردنی مامۆستا کرا بۆ ئەم سیستەمە نوێیە، بەپێی ئەم سیستەمە قوتابی دەبێتە چەقی فێربوون و مامۆستا تەنها ڕۆڵی ڕێنیشاندەر دەبینێت، وە هەموو هەوڵێکی قوتابی و ماندووبونەکانی بە ژمارە گوزارشتی لێ ئەکرێت، کە ئەنجامی کۆکردنەوەی ئەم ژمارانە ئاستی قوتابی و ئاستی فێربوونی دیاری دەکرێت.
سیسته‌می بۆلۆنیا یه‌كێكه له‌و سیسته‌مه سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه ته‌واوی زانكۆكانی وڵاته ئه‌وروپیه‌كان كاری پێده‌كه‌ن، ئێستا زانكۆكانی كوردستان به‌گرنگیه‌وه دهروواننه ئه‌م سیسته‌مه‌و كاری بۆده‌كه‌ن، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر هه‌نگاو ده‌نێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه. به جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پرۆسه‌یه، كواڵتی و كریدیتهكان و سیسته‌می خوێندن به گشتی هاوتا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كان.