له وۆركشۆپه‌كه‌دا كردنه‌وه‌ی به‌شی په‌لی ده‌ستكرد و پالپشتهكان له كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولێری سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولیر تاوتوی كرازانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولیر به‌شداری كرد له وۆركشۆپی فیركردن له بواری چاره‌سه‌ری سروشتی و په‌لی ده‌ستكرد و پالپشتهكان كه‌وا به هاوبه‌شی له لایه‌ن وهزارهتیخویندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و ریكخراوی خاچی سووری نیوده‌وله‌تی ریكخرابوو، وۆركشۆپه‌كه له رۆژانی 5 تاوه‌كو6 ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 له ئوتیلی دارین پلازا له شاری هه‌ولێر به‌ریوه‌چوو.ژماره‌یه‌ك له پسپۆرانی فیركردنی چاره‌سه‌ری سروشتی و په‌لی ده‌ستكرد و پالپشتهكان له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌راست و باشووری عێراق له وۆركشۆپه‌كه ئاماده‌بوون و له نێویاندا هه‌ریه‌ك له به‌رێزان پ.ی.د. هۆشیار امین احمد- به‌رێوه‌به‌ری كاروباری زانستی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان و به‌رێزان د. مهدی خالد قادر و د. ذكری علي عزيز له كۆلیژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولیر به‌شدارییان كرد.له وۆركشۆپه‌كه‌دا ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م جۆره خویندنه خرانه‌روو و ستراتیجی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان و پلانی به‌ره‌وپیش بردنی خویندن و پیشه‌ی چاره‌سه‌ری سروشتی و په‌لی ده‌ستكرد و پالپشتهكان داریژران، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی به‌شی په‌لی ده‌ستكرد و پالپشتهكان له كۆلێژی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ولێری سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولیر تاوتوی كرا وه‌كو به‌شیكی نموونه‌یی بۆ سه‌رتاپای عێراق و یه‌كه‌م به‌شی له‌م جۆره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا به پالپشتی ریكخراوی خاچی سووری .نێوده‌وله‌تی