دوای كۆتاییهاتنی كاروباری وه‌رگرتنی قوتابیان له كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پ.ی.د. كاوه شێروانی– سه‌رۆكی زانكۆ، به یاوه‌ری به‌رێز د. جودت جعفر ختاب- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگێڕی و دارایی، كه‌مپی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لایه‌ن د. برزۆ دزه‌یی- راگری په‌یمانگه و یاریده‌ده‌ری راگر‌و سه‌رۆك به‌شه‌كان پێشوازی لێكرا. ئامانج له‌م سه‌ردانه مه‌یدانییه سه‌ردانیكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و تاقیگه‌كان و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان. به‌رهه‌می ئه‌م سه‌ردانه بڕیاری دابینكردنی چه‌ند پێداویستیه‌ك بوو بۆ په‌یمانگه‌ی ناوبراو.
سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كه‌مپه‌كانی كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانی زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌و داواكاری ستاف و قوتابیان بێت.
یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی ٩\١٢\٢٠١٨
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ