رۆژی پێنج شه‌مه، رێكه‌وتی ٢٢\١١\٢٠١٨ شاندێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، سه‌ردانی زانكۆی بێڵیڤیڵد-یان كرد له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ مه‌به‌ستی سازدانی وۆركشۆپێك زانسته پراكتیكیه‌كان له ئه‌ڵمانیا. شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی پ.ی.د. كاوه عبدالكریم شێروانی- سه‌رۆكی زانكۆ، به هاوه‌ڵی د. نه‌جیب تۆما- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، د. بۆتان ئاسنگه‌ر راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجی و پ.ی. ئومێد حه‌وێزی- راگری په‌یمانگه‌ی پزیشكی هه‌ولێر.
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی ناودارانی هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانی شاری هه‌ولێر ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا جێ په‌نجه‌یان هه‌بوه له بواره جیاكان وه‌ك (ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، په‌روه‌رده، زانست، وه‌رزش، كۆمه‌ڵایه‌تی، خزمه‌تگوزاری گشتی، ته‌ندروستی، كاری خێرخوازی ، پیشه‌گه‌ری ) له‌ژێر دروشمی (به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناودارانی هه‌ولێر).
پڕۆژه‌كه، پێشه‌نگ ده‌بێت ده‌رباره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كه‌سایه‌تیانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاره‌كان ده‌ستی پێ كردوه و كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میش به سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د.كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی زانكۆ بۆ تاوتوێ كردنی ڕێكخستنی چاڵاكیه‌كه له ڕۆژی 4/10/2018 ئه‌نجامدرا. له كۆبوونه‌وه‌كه، تیشك خرانه سه‌ر بابه‌ته‌كه و ڕاو سه‌رنجه‌كان ئاڵوگۆڕ كران.
پێوه‌ری هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تیه‌كان له ڕێگه‌ی لێژنه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت و له هه‌ر بوارێكیش كه‌سێكی زیندوو و كه‌سێكی كۆچكردوو دیاری ده‌كرێن له سنوری ئیداره‌ی شاره‌وانی هه‌ولێر، ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی شاره‌كه‌یان كردوه بێ ڕه‌چاوكردنی شوێنی له‌دایك بوونیان و ساڵانه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت.
وا بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و لێژنه‌ی ئاماده‌كاری دیاری بكرێن و بڕیار له‌سه‌ر ڕێكه‌وتی ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كه بدرێت.
هه‌ر به‌ڕێزێكیش خۆی پێ شیاوە یاخود ڕاو سه‌رنج و پێشنیارێكی هه‌یه، ده‌توانن له ڕیگه‌ی ئیمهیلی ([email protected]) بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێری بنێرن.