Monthly Archives: ئه‌یلول 2018

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی ئه‌نجامدا

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22/7/2018 سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی فراوانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی هه‌موو كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان و سه‌رۆك به‌شه‌ زانستیه‌كان و به‌رپرسه‌ زانستیه‌كان، تۆمار، دڵنیایی  جۆری ئه‌نجامدا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی د.كاوه‌ شێروانی سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ یاوه‌ری یاریده‌ده‌ره‌كانی بۆ كاروباری زانستی و دارایی و قوتابیان له‌ هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ تێرو ته‌سه‌لی باس له‌ ڕیفۆرمی خوێندنی ته‌كنیكی له‌ كوردستان كرا كه‌وا ئێستا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی، لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌ زانكۆكانی كوردستان پێكهێناوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی د.كاوه‌ شێروانی .

دواتر گفتوگۆ  ده‌رباره‌ی سیسته‌می نوێی خوێندن و ساڵنامه‌ی نوێی زانكۆكان كراو هه‌روه‌ها گۆڕانكاریه‌كان له‌ ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان بۆ به‌شداربوان روونکرایەوە‌.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆ ده‌رباره‌ی خاڵه ‌جیاوازه‌كان كراو ڕاو سه‌رنجه‌كان خرانه‌ ڕوو بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی قوتابیانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌تایبه‌تی و خزمه‌تكردنی زانست له‌ كوردستان به‌ گشتی.‎

EPU
EPU
EPU
EPU
EPU
EPU
EPU
EPU
EPU
EPU
EPU
EPU
EPU
EPU
EPU
EPU

سێیەمین سيمپۆزیمی زانستی لە ژێر ناونیشانی “توێژینەوە و بلاوکردنەوە” سازكرا

لەژێر چاودێری بەرێز پ.ی.د.کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیته‌كنیكی هه‌ولێر، سێیەمین سیمپۆزیمی زانستی لە ژێر ناونیشانی ،،توێژینەوە و    بلاوکردنەوه‌ بەئامادە بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرۆک زانکۆ و مامۆستایانی زانکۆکان سازکرا

سەنتەری توێژینەوە وبەهەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەم سمپۆزیۆمە هەڵسان بە کۆکردنەوەی کەسانی شارەزاو پڕ ئەزموون له‌ پێنج زانکۆی جیاواز كه‌ جگه‌ له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر پێكهاتبوون له‌ زانكۆكانی پۆلیتەکنیکی سلیمانی ، زانکۆی دهۆک ، زانکۆی سۆران و زانکۆی کۆیە.

ناوەڕۆکی سمپۆزیۆمەکە خۆی له‌ چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك گرته‌وه‌، کە بریتی بوون لە دوو سمینار و سێ پانێڵ، كه‌ گرینگی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو بۆ توێژەرەکان به‌مه‌به‌ستی ئاگا داربوون لێیان لەهه‌مووشیان گرنگتر ئاشنا بوونی توێژەران بە ڕێنمایەکانی هاندانی توێژینەوەی زانستی بۆ توێژەران، له‌ هه‌مان كاتدا چۆنیەتی بڵاو کردنەوەی توێژینەوە، و چۆنیەتی ناسینی گۆڤاری ساختە، هه‌روه‌ها گرنگی بەردەست بوونی گۆڤارەکان بۆ توێژەرەکان و گرنگی بەردەست بوونیان لە وێب سایتەکان.

كۆتا ته‌وه‌ره‌ی سیمپۆزیۆمه‌كه‌ بریتی بوو له‌ گفتوگۆ كردن ده‌رباره‌ی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان لەگۆڤارە جیهانیەکان کە جێگەی مەتمانە بن.

symposium
symposium
symposium
symposium
symposium
symposium
symposium
symposium
symposium
symposium
symposium
symposium
symposium

دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خەڵاتی سکۆلەرشیپی حکومەتی چینی بۆ باشترین قوتابیانی نێودەوڵەتی وەردەگرن

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 25/9/2018 لە رێورەسمێکدا خەڵاتی سکۆلەرشیپی حکومەتی چینی بۆ باشترین قوتابیانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی -٢٠١٨
Chinese Government Outstanding International Student Scholarship-2018
بەخشرایە دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە لە ئێستادا قوتابی خوێندنی باڵا/دکتۆران لە وڵاتی چین.

خەڵاتەکە لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی زانکۆ و هەڵبژاردنی دەزگای سکۆلەرشیپی چینی کە ناوزەند دەکرێت بە (دەزگای حکومەتی چین بۆ سکۆلەرشیپی نێودەوڵەتی) بەخشرایە مامۆستا عادل عثمان عبدالله قوتابی دکتۆرا  لە کۆلێژی پزیشکی ددان/زانکۆی چین بۆ زانستە پزیشکییەکان و مامۆستا رەوشەن عثمان علی قوتابی دکتۆرا لە زانکۆی

(College of hydraulic and Environmental Engineering)
(China Three Gorges University , Yichang, Hubei ,China)

کە مامۆستای پەیمانگەی تەکنیکی کۆیەن، وە بنچینەی پیشبڕکێیەکە لەسەر کۆنمرەی وانەکان و ژمارەی بڵاوکراوە زانستییەکان لە گۆڤاری ثۆمسن ڕۆیتەرزی خاوەن ئیمپاکت فاکتەر و چاڵاکییەکانی قوتابی، کە ئەمانە هەمووی خاڵبەندی دەکران بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەی باشترین قوتابی ساڵ بۆ ساڵی ٢٠١٨، خەڵاتەکە بریتی بوو لە بڕی ٣٠٠٠٠ یوان کە دەکاتە نزیکەی ٤٣٠٠ دۆلاری ئەمەریکی وەك خەڵاتی ماندووبوون درا بە براوەکان.

ئەم خەڵاتە ساڵانەیە و بۆ ئەوەی کێبڕکێ لە نێوان قوتابیان زیاتر بکات و بتوانن بڵاوکراوەی زانستی لە گۆڤارە نێودەوڵەتیە ڕەسەنەکانی سەر بە ثۆمسن ڕۆیتەرز بڵاوبکەنەوە، بۆ لەساڵی ٢٠١٨ـیش بەخشرا بە باشترین قوتابیان(نێودەوڵەتی)ـی ماستەر و دکتۆرا.

ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر له‌ ولاتى میسر مه‌شق ئه‌نجام ده‌ده‌ن

پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر وه‌ك ئه‌ندام له‌ یه‌كێتى زانكۆكانى وڵاتانى عه‌ره‌بی بۆ مه‌شق و راهێنانى قوتابیان ساڵانه‌ به‌شدارى كارا له‌ كۆبوونه‌وه‌كان و چالاكیه‌كانى ئه‌م یه‌كێتیه‌ ده‌كات ئه‌مه‌ش له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستى زانستی راهێنانى پراكتیكى قوتابیانى زانكۆ به‌ ئه‌نجامدانى مه‌شق له‌ زانكۆكانى وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ماوه‌ى دوو ساڵه‌ به‌ پاڵپشتی و به‌دواداچوونى راسته‌وخۆى به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر پ.ى.د. كاوه‌ شێروانى وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌رێز د.بۆتان مه‌جید ئاسنگه‌ر (راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنۆلۆجی هه‌ولێر) وه‌ك نوێنه‌رى زانكۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت . توانرا له‌ هاوینى 2017 (9) قوتابى زانكۆكه‌مان له‌ زانكۆى ته‌نتا له‌ وڵاتى میسر مه‌شق بكه‌ن له‌ پسپۆریه‌كانى ئه‌ندازیارى و پزیشكی وه‌ له‌ هه‌مان كات (8) هه‌شت قوتابى میسرى و (3) قوتابی فه‌له‌ستینى له‌ هه‌مان پسپۆری له‌ زانكۆكه‌مان له‌ هه‌ولێر بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ مه‌شق و راهێنانیان به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا.

شایه‌نى باسه‌ بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، دوابه‌دواى به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى یه‌كێتى زانكۆكانى وڵاتانى عه‌ره‌بی بۆ مه‌شق و راهینانى قوتابیان كه‌ ئه‌مساڵ له‌ ژێر چاودێرى زانكۆى الزقازیق له‌ وڵاتى میسر به‌ڕێوه‌ چوو، ئێستاكه‌ (13) قوتابى پسپۆریه‌ ئه‌ندازیاریه‌كانى زانكۆكه‌مان له‌ زانكۆی فه‌یوم له‌ ولاتى میسر مه‌شقى هاوینه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ هه‌فته‌ له‌ به‌روارى 17/07/2018 وه‌ تا 4/08/2018. به‌مه‌ش چاوه‌روان ده‌كریت قوتابیان به‌ ئه‌زموون و دیدگایه‌كى تازه‌وه‌ بگه‌رینه‌وه‌.

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، هه‌وڵده‌دات ئه‌م پرۆسه‌یه‌، له‌به‌ر سوودى زۆری، فراواتنر بكات به‌ شێوه‌یوك ئاڵوگۆرى ژماره‌ى قوتابیان زیاتر بكرێت و پسپۆریه‌ جیاجیاكان له‌ خۆ بگرێت.

2867e9016b66b85a0abb70d803ebf860_M
taqiga
msr5
msr4
msr3
msr1
msr