پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتى زانكۆكانى وڵاتانى عه‌ره‌بی بۆ مه‌شق و راهێنانى قوتابیان ساڵانه به‌شدارى كارا له كۆبوونه‌وه‌كان و چالاكیه‌كانى ئه‌م یه‌كێتیه ده‌كات ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستى زانستی راهێنانى پراكتیكى قوتابیانى زانكۆ به ئه‌نجامدانى مه‌شق له زانكۆكانى وڵاتانى عه‌ره‌بى وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
ئه‌م پرۆسه‌یه ماوه‌ى دوو ساڵه به پاڵپشتی و به‌دواداچوونى راسته‌وخۆى به‌رێز سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر پ.ى.د. كاوه شێروانى وه به سه‌رپه‌رشتى به‌رێز د.بۆتان مه‌جید ئاسنگه‌ر (راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنۆلۆجی هه‌ولێر) وه‌ك نوێنه‌رى زانكۆ به‌ڕێوه ده‌چێت . توانرا له هاوینى 2017 (9) قوتابى زانكۆكه‌مان له زانكۆى ته‌نتا له وڵاتى میسر مه‌شق بكه‌ن له پسپۆریهكانى ئه‌ندازیارى و پزیشكی وه له هه‌مان كات (8) هه‌شت قوتابى میسرى و (3) قوتابی فه‌له‌ستینى له هه‌مان پسپۆری له زانكۆكه‌مان له هه‌ولێر بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته مه‌شق و راهێنانیان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا.
شایه‌نى باسه بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، دوابه‌دواى به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانى یه‌كێتى زانكۆكانى وڵاتانى عه‌ره‌بی بۆ مه‌شق و راهینانى قوتابیان كه ئه‌مساڵ له ژێر چاودێرى زانكۆى الزقازیق له وڵاتى میسر به‌ڕێوه چوو، ئێستاكه (13) قوتابى پسپۆریه ئهندازیاریهكانى زانكۆكه‌مان له زانكۆی فه‌یوم له ولاتى میسر مه‌شقى هاوینه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ هه‌فته له به‌روارى 17/07/2018 وه تا 4/08/2018. به‌مه‌ش چاوه‌روان ده‌كریت قوتابیان به ئه‌زموون و دیدگایه‌كى تازه‌وه بگه‌رینه‌وه.
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، هه‌وڵده‌دات ئه‌م پرۆسه‌یه، له‌به‌ر سوودى زۆری، فراواتنر بكات به شێوهیوك ئاڵوگۆرى ژماره‌ى قوتابیان زیاتر بكرێت و پسپۆریه جیاجیاكان له خۆ بگرێت.






