








به چاودێری د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ریفۆرمی خوێندنی ته‌كنیكی له زانكۆ پۆلیتهكنیكیهكانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا رێوڕه‌سمه‌كه، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی حكومی و حزبی و ئه‌كادیمی له هۆتێل رۆتانا به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه به‌وتاری به‌خێرهاتن و كورته‌یه‌ك له پرۆسكه له لایه‌ن د.یوسف گۆران ده‌ستی پێكرد. كه، تیایدا باسی له گرنگی ئه‌م ریفۆرمه له پێشخستنی خوێندنی ته‌كنیكی له هه‌رێمی كوردستان كرد و سودی بۆ قوتابیان و خوێندكاران له داهاتوو.
دواتر پ.ی.د. كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕیفۆرمه‌كه، سیمینارێكی تێر‌و ته‌سه‌لی پێشكه‌شكرد. تێدا، به‌گشتی باسی پرۆسه‌كه كرد و گۆڕانكاریه‌كانی خستنه روو كه له پرۆگرامی خوێندنی ته‌كنیكی ده‌كرێن كه بەشێکیان له سه‌ره‌تای مانگی 9 ی ئه‌مساڵ كاریان پێ ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ی تر له سه‌ره‌تای ساڵی 2019.
له كۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ش، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به‌خشی.