رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 22/7/2018 سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی فراوانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی هه‌موو كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان و سه‌رۆك به‌شه زانستیه‌كان و به‌رپرسه زانستیه‌كان، تۆمار، دڵنیایی جۆری ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی د.كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆ و به یاوه‌ری یاریده‌ده‌ره‌كانی بۆ كاروباری زانستی و دارایی و قوتابیان له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه به تێر‌و ته‌سه‌لی باس له ڕیفۆرمی خوێندنی ته‌كنیكی له كوردستان كرا كه‌وا ئێستا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی، لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی له زانكۆكانی كوردستان پێكهێناوه به سه‌رۆكایه‌تی د.كاوه شێروانی .
دواتر گفتوگۆ ده‌رباره‌ی سیسته‌می نوێی خوێندن و ساڵنامه‌ی نوێی زانكۆكان كرا‌و هه‌روه‌ها گۆڕانكاریه‌كان له ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتن له زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان بۆ به‌شداربوان روونکرایەوە.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆ ده‌رباره‌ی خاڵه جیاوازه‌كان كرا‌و ڕاو سه‌رنجه‌كان خرانه ڕوو بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی قوتابیانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌تایبه‌تی و خزمه‌تكردنی زانست له كوردستان به گشتی.















