لەژێر چاودێری وەزیری خوێندنی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم وەکو بەشێک لە پرۆسەی ریفۆرمی شێوازی (پێداگۆزی) لە زانکۆکان ، هەریەک لە د. ئاراس قادر خۆشناو و د. خەلیل حەسەن یونس- وەک نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریانکرد لە خولی شێوازی مۆدێرنی وڵاتی فیله‌ندHAMK وانە وتنەوە (پێداگۆجی) زانکۆی
پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی لەگەڵ وڵاتی فیله‌ند پڕۆژەیەکی گرنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە کەتیایدا (٣٣) سی و سێ مامۆستا له زانكۆ حكومی وتایبه‌ته‌كانی هەرێمی کوردستان بەشداری پرۆگرامی ڕیفۆرمی شێوازی وانەوتنەوە دەکەن، کە بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی
ی وڵاتی فیله‌ند بەڕێوەدەچێت HAMK.
ئه‌م كۆرسه ماوه‌ی شەش مانگ ده‌خاێنیت، شه‌ش هه‌فته‌ی ئەو کۆرسە لەوڵاتی فیله‌ند بەڕێوەچوو، چوار مانگەکەی دیکەش لەهەرێمی کوردستان به‌چاودێری پسپۆڕانی ئەو وڵاته بەرێوەدەچێت، هه‌روه‌ك دوای تەواوبونی کۆرسه‌کە مامۆستایانی به‌شداربوو سەرپەرشتی خولەکانی وانەوتنەوە لە زانکۆکانی هەرێم دەکەن بۆ ئەوەی شێوازی وانەوتنەوە لەزانکۆکان گۆڕانکاری ریشەیی بە ئاراستەی شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمی زانستی هەنگاوبنێت.
.پڕۆسەکە رۆژی ١ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وڵاتی فله‌ندا دەستی پێ‌کرد و رۆژی ١٥ کانوونی یەکەم کۆتای هات