زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمنارێکی بۆ مامۆستا ئەحمەد کانی رێکخست

رۆژی سێ شەممە 14ی ئایاری 2024، لە کۆتا رۆژی هەفتەی رۆشنبیری قوتابیانی زانکۆ کە لەژێر چاودێری پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکخرابوو، سیمنارێک لە ژێر ناونیشانی (لەدیدگای قوناغەکانی خوێندندا) بۆ بەڕێز مامۆستا ئەحمەد کانی مامۆستای زانکۆمان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێوەچوو.

لەو سیمنارەدا هەریەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، سەرۆک بەش و بەشێکی زۆر لەمامۆستایان و قوتابیان بەشداربوون.

لە سەرەتادا مامۆستا ئەحمەد کانی سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد و بە ئامۆژگارییەک بۆ قوتابییان دەستی بە بە گوتی: خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەی مامۆستایان و قوتابیانی خۆشەویستم، ئازیزان خۆشەویستی شارو وڵاتی خۆتان بەلاوە زۆر گرنگ بێت.

دواتر لە ناوەرۆکی بابەتەکەیدا چەند نمونەیەکی داهێنان و هەوڵدانی زاناکان کرد و لە نێویاندا باسی ژیانی ئەدیسۆن و داهێنانەکانی کرد و گوتی، “دەرچووی هیچ زانکۆیەکیش نییە، دونیای لەتاریکی بەرەو ڕووناکی هێنا، هیچ بوارێک نەما داهێنانی تێدا نەکات، کە ئەدیسۆن دەڵێت:ٚ هیچ داهێنان و هیچ کارێکم نەکردووە بەرێکەوت، بەڵکو هەرچی بەدەستم هێناوە لەئەنجامی کارکردنی بەردەوام و کۆڵنەدان بوو.”

مەبەستم لەوە ئەوەیە پێشکەوتن لای خۆتە نە لای مامۆستاکەتە نەلای ژینگەتە نەلای وڵاتەکەتە، بەڵکو ناسنامەکەت گەورەترین ناسنامەیە کەهەتە، ئایندە خەیاڵ نییە بەڵکو کاتی داهاتووتە، دەبێت مامۆستاکان بمبوورن کەهەندێک قسە دەکەم لەدژی خۆم و ئێوە، مامۆستا بۆ ئەوە مامۆستا نییە بێتە سەر ستەیچ و خۆی نیشانی قوتابیان بدات، بەڵکو دەبێت بەمانای تەواوی وشە زانست و زانیاری تەواو ببەخشێت بەپێی زانستی سەردەم، فەلسەفەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەوەزیرەوە تا دەگاتە مامۆستاکان بۆ ئەوەیە خزمەتی خوێندن و قوتابیان بکرێت.

قوتابیش دەبێت بزانێت کاری قوتابی چییە بەرامبەر مامۆستاو بەرنامەی کاری چییە، دەبێت چاو و مێشکی لای مامۆستابێت، کارو ڕەوشتی هێندە جوان بێت خۆشەویستیەکی گەورە لای مامۆستاکەی دروست بکات، تا دەمرێت خۆشەویستی ئەو مامۆستایانە لەبیر نەکات کەفێری زانست و زانیاری کردووە.