رۆژی پێنج شه‌مه، رێكه‌وتی ٢٢\١١\٢٠١٨ شاندێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، سه‌ردانی زانكۆی بێڵیڤیڵد-یان كرد له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ مه‌به‌ستی سازدانی وۆركشۆپێك زانسته پراكتیكیه‌كان له ئه‌ڵمانیا. شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی پ.ی.د. كاوه عبدالكریم شێروانی- سه‌رۆكی زانكۆ، به هاوه‌ڵی د. نه‌جیب تۆما- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، د. بۆتان ئاسنگه‌ر راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجی و پ.ی. ئومێد حه‌وێزی- راگری په‌یمانگه‌ی پزیشكی هه‌ولێر.



