Blog

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆنسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر دەکات

رۆژی یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە یاوەری شاندێک سەردانی کۆنسوڵخانەی قەتەری لە هەولێر کرد و لە لایەن حوسێن عەلی صاڵح کونسوڵی ئەو وڵاتەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و مامۆستا بەهزاد حیلمی ئاکرەیی بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ وێڕای پیرۆزبایی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەر، کورتەیەکی دەربارەی مێژوو و کۆلێژ و بەشە زانستییەکان و ژمارەی قوتابییان بۆ خانەخوێ باسکرد.

لای خۆیەوە کۆنسوڵی قەتەر لە هەولێر سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەیان و سەرسامی خۆی بە ستراتیژیەتی کارکردنی زانکۆمان دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ زانکۆمان خواست.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا دەربارەی دروستکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا، کۆنسوڵی قەتەر بە گرنگییەوە لە رۆڵی زانکۆی ڕووانی و بە کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی کۆمەڵگەی لە قەڵەمدا بەهۆی ئەوەی وەبەرهێنان لە زانستدا دەکات.

هەروەها کۆنسوڵی قەتەر ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی زانکۆمان لەو ڕووانەی کە پێویستن بۆ زانکۆ، ئەوەشی درکاند کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند ئیڤێنتێک لە هەرێمی کوردستان رێکبخەن و یەکێک لەوانە تایبەت دەبێت بە کەلتوور و چەند نوێنەرێکی ئەو وڵاتە دێنە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان ئاشنا بکەن بە کەلتوور و رۆشنبیری وڵاتەکەیان.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە ئاڵوگۆڕی قوتابییان لە نێوان زانکۆمان و زانکۆکانی وڵاتی قەتەر، لەم رووەشەوە سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس هەرکی، ئامادەیی زانکۆی دەربڕی کە ژمارەیەک قوتابی زانکۆکانی قەتەر مەشقی هاوینە لە زانکۆمان ئەنجام بدەن.

سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەک قوتابی بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتاری لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر

رۆژی پێنچ شەممە 6ی حوزەیرانی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پ.ی.د . سەرسام خەلیل عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کاگێری هەولێر، مامۆستا بەهزاد حیلمی ئاکرەیی بەرێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ، د. بەهجەت سەبری ئاکرەیی سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشی کارگێڕی دەزگاکانی گەشتیاری، پێشوازی کرد لە ژمارەیەک قوتابی بەشی ناوبراو کرد و بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێبەخشین لەپای ئەرک و ماندووبوون و چالاکییان لەکاتی بەڕێوەچوونی 29هەمین دیداری زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی.

سەرۆکی زانکۆ وێڕای بەخێرهێنانی قوتبییان گوتی: “دڵخۆشم کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کارێکی زۆر باشتان ئەنجامدا و وێنەیەکی جوانتان بە شاندە عەرەبیەکان نیشاندا، لە 29هەمین دیداری تایبەت بە ئاڵوگۆری دەرفەتی مەشق لە نێوان زانکۆکانی ئەندام لەیەکێتی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، ئێمەش دەمانتوانی چالاکیەکەتان ببەینە شوێنێکی تر، بەڵام مەبەستمان بوو لەناو زانکۆ بکرێت تا میوانانی ئامادەبوو بزانن زانکۆمان چییەو چی پێدەکرێت و توانای چەندە، لەبەر ئەوەی ئێوە بەشێکن لەو پەیمانگە و زانکۆیە و دەتوانن ئەوەی فێری بوون نیشانی بدەن و خزمەتی ئەو کۆمەڵگایەی پێ بکەن، ئێوەش سوودتان لێ بینی، دەمانویست شارەزابن لەوەی کە لە ناو زانکۆ چی دەکرێت، ئەمڕۆش پێمانخۆش بوو لەنزیکەوە بتانبینین و دەستخۆشیتان لێ بکەین سوپاسی خۆمانتان ئاراستە بکەین.

دواتر پ.ی.د. سەرسام ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر لەوتەیەکدا سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و هاوکاری و پشتیگیریەکانی بەڕێزیانی کرد بۆ قوتابییان و پەیمانگە، و هەروەها هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ قوتابیان خواست، و سوپاسی ستافی پەیمانگە و مامۆستایانی بەشەکەی کرد کە ماندووبوون لەگەڵ قوتابیان.

 

بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ئەمڕۆ پێنچ شەممە 6ی حوزەیرانی 2024، لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەرپەرشتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ، و ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و گشت ئەندامانی ئەنحومەن، بەرێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 8ی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک خرانە بەرباس و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا، کە پێکهاتبوون لە کاروباری گشتی، کاروباری قوتابیان، کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، کاروباری کارگێری و دارایی، کاروبارەکانی سەنتەری توێژینەوە.

دوای گفتوگۆی تێر و تەسەل لەسەر یەک بە یەکی بەرنامە و بڕگەکانی کۆبوونەوەکە، ژمارەیەک راگری کۆلێژ و پەیمانگەکان لەسەر راسپاردەی سەرۆکی زانکۆ کە پێشتر داوای کردبوو پرێزەنتەیشنێک لەسەر بەرنامە و کار و چالاکی 100رۆژی دوای دەست بەکاربوونیان ئامادەبکەن، و لەو کۆبوونەوەیەدا پێشکەشی بکەن، ئەمەش بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کار و چالاکی راگرەکان و ئاڵۆگۆرکردنی بیر و بۆچوون و چالاکییەکانیان و سوود وەرگرتن لە بیرۆکەکانی یەکتر .

بۆ ئەم مەبەستەش هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د.محسین راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر، پ.د. کەیهان زرار غەفور راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، پ.ی.د. موراد ئەمیر ئەحمەد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر، پ.ی.د.سیروان لەتیف حاجی راگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران، پ.ی.د.کاوە یاسین راگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، پ.ی.د.سەرسام خەلیل عومەر راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر، پ.ی.د.تیران جەمیل پیرۆ راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر، سیمیناریان پێشکەش کرد کە تایبەت بوو بە کارو چالاکیەکانیان لەڕۆژی دەست بەکاربوونیانەوە تاوەکو ئێستا.

 

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی دەکات

رۆژی چوار شەممە 5ی حوزەیرانی 2024، د. طالب محەمەد شەریف راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی پ.د. ئەمین ساڵح محەمەد سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا و هەماهەنگی کردن لە پێشخستنی ناوەندە ئەکادیمییەکان بەگشتی و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەتایبەتی لەرووی زانستی و ژێرخانی ئەکادیمی.