Blog

بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆمان بەشداری لە کۆنگرەی تۆمارکارەکانی زانکۆ عەرەبیەکان لە سەلتەنەی عومان دەکات

بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆمان د. دلێر عەبدوڵا ئەحمەد بە نوێنەرایەتی زانکۆمان بەشداربو لە کۆنگرەی تۆمارکارەکانی زانکۆ عەرەبیەکان کە لە وڵاتی سلتەنەی عمان لە شاری مەسقەت لە زانکۆی نیشتمانی بۆ زانست و تەکنەلۆجیا بەڕێوەچوو.

 کۆنگرەکە لە رێکەوتی 15/12/2024 تاکو 18/12/2024 لەژێر ناونیشانی “ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە جێبەجێکردنی کردارەکانی وەرگرتن و تۆمارکردن لە زانکۆکان” بەردەوام بوو.

لە کۆنگرەکەدا گفتووگۆی زۆر لە شێواز و سیستمەکانی وەرگرتن لە زانکۆ جیاوازەکان بەمەبەستی پێشکەوتن و باشترکردنی سیستمی وەرگرتن کرا.

هەر لەمیانی کۆنگرەکە نوێنەری زانکۆمان ئەم هەڵەی بۆ ڕەخسا بۆ ئامادەکاری کردن بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەیشتن لەگەڵ چوار زانکۆی ڕوسی بەمەبەستی سودبینینی زانستی و دابینکردنی کورسی خوێندنی باڵا لە داهاتوودا،

 

ڕۆژی ئـاڵای کـوردسـتان

رۆژی سێشـەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/١٧ لـەژێـر چـاودێـری بـەڕێـز پ.د.ئیـدریـس محـەمـەد تـاهیـر هـەرکی سـەرۆکی زانکـۆی پۆلیتـەکنیکـی هـەولێـر، بـەڕێـز پ.د. ایاد زکی صابر ڕاگـری کـۆلێـژی تـەکنیکی ئەندازیاری و بەرێز د. ئامانج برادۆستی بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ ، ڕۆژی ئـاڵای کـوردستـان بـەرز ڕاگیـرا.
بـە ئـامـادەبـوونی ژمـارەیـەکی بـەرچـاو لـە مـامـۆستـایـان و فەرمانبەرا و قـوتـابیـان، بـۆ ڕێـزگـرتـن لـە ڕۆژی ئـاڵای کـوردسـتان.

کۆبونەوەی لەگەل هەردوو هۆبەی زانستی و تۆمار

رۆژی سێشـەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/١٧، بـەڕێـز پ.د. ایاد زکی صابر ڕاگـری کـۆلێـژی تـەکنیکی ئەندازیاری کۆبونەوەی لەگەل هەردوو هۆبەی زانستی و تۆمار ئەنجام دا ، وە لەم کۆبونەوەیە بەرپرسان و فەرمانبەرانی هەردوو هۆبەکە بەژداربون و تاوتۆی پێداویستەکانی و کێشەکان کرا.

بە بەشداری سەرۆکی زانکۆ ئاهەنگی دەرچوانی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوار شەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیرهەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د.ئازاد حسن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و چەندین کەسایەتی حیزبی و حکومی ناوچەکە ئاهەنگی دەرچوانی قوتابیانی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان بۆ خولی 13ەمین لە قەزای چۆمان بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە لەژێر دروشمی “خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی” ئەنجام درا، کە لە کۆتایی مەراسیمەکانیشدا قوتابیانی دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان بۆ سالی خوێندنی 2023-2024 سوێندی یاساییان خوارد و بروانامەی دبلۆمیان لە چەند پسپۆریەکی جیاواز پێبەخشرا و خەڵات بەسەر قوتابییە یەکەمەکان دابەشکرا.