Blog

کۆتایی هاتنی خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمان وتوێژینەوەی زانستی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانونی دووەم ٢٠٢٥، لە ژێر چاودێری پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی سەنتەری پەرەپێدان وتوێژینەوەی زانستی پ.ی.د. رەنج سیروان عبداللە رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمان وتوێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.

‏‎لە رێوڕەسمەکەدا هەریەک لە پ.ی.د. موراد ئەمیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی و پزیشکی هەولێر پ.ی.د. سەرسام خلیل شوانی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و پ.ی.د. تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ئامادەیبوون.
بەرێوەبەری گشتی سەنتەری پەرەپێدان وتوێژینەوەی زانستی بەخێڕهاتنی مامۆستایانی سەرپەرشتیار و میوانانی کرد و گوتی: ٸێمە وەکو زانکۆ بەرنامەمان وا پلانی بۆ دانراوە کەبەردەوام بتوانین وۆرک شۆپ و خولی تایبەت بۆ کارمەندان و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ بکەینەوە .

لەبەشێکیتری وتارەکەیدا گرنگی فێربوونی زمانی ئینگلیزی خستەڕوو، بەرزکردنەوەی توانای مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی زانکۆ نیشاندا ،دواتر هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان و بەشداربوانی خولەکە خواست.
‏‎بەڕێوەچوونی خولەکە بە سەرپەرشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بوو کە خولی سێ یەمی به‌ هێز كردنى زمانى ئاخاوتنى ئينگليزي بوو و له‌ ئه‌نجامى ياداشتى لێگه‌يشتنى نێوان زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر و ده‌زگاى University Institute ئەنجامدرا كه‌ تيايدا ٢٥ بەشداربوو لە مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆمان به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی بەشداربوونیان پێ بەخشرا

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە وۆرک شۆپێکی زانستی کرد .

بەرواری ٢٨-١-٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێرو یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێک ئەنجامدرا.

وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سەنتەری تۆێژینەوەی زانستی و دەزگای ‘’University Institute’’ بەڕێوەچوو.

مامۆستایانی وۆرکشۆپەکە پێک هاتبوون لە “dr. Sally Bryant’’ و ‘’Mr. Rick Page’’ وۆرکشۆپەکەش لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجامدرا.

وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە سەرکردایەتی و پلانی ستراتیجی، تێیدا زانکۆ ئەمریکیەکان وەک نموونە خرانەڕوو، گفتۆگۆی زۆر لەسەر ئەم بابەتە کرا.

بەشداری كردنی بەشی پەلی دەستكرد وپاڵپشتەكان له سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتی زانستە تەندروستییەکان و پەرستاری كه له زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ئەنجام درا بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ڕوانگە.

بەشداری كردنی بەشی پەلی دەستكرد وپاڵپشتەكان له سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتی زانستە تەندروستییەکان و پەرستاری كه له زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ئەنجام درا بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ڕوانگە سیمپۆزیەمەکە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بوو له برواری٢٥-١- ٢٠٢٥ لە هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ئەنجام درا
شایەنی باسە كه د.ذكرى علي عزيز سەرۆكى بەش بەشداری کرد به پێشکەشکردنی توێژینەوەیەک و هەروەها مامۆستای یاریدەدەرسەوزه سعدی سعید بەشداری کرد به پێشکەشکردنی پوستەرەك لەم سیمپۆزیەمە

ڕاگری کۆلێژ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی کرد .

بەرواری ٢٥-١-٢٠٢٥ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی قۆناغی (یەکەم ) ی کرد ، مەبەست لەم بەسەرکردنەوەیە ئاگادار بوون لەم پرۆسەیەو گوێ گرتن بۆ داواکاریەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن ،سوپاس گوزاری بەناوی ئەنجومەنی کۆلێژ و ڕاگرایەتی ئاراستەی لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان و مامۆستاو فەرمانبەران کرد .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .