Blog

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئاژانسی شارەزایانی فەڕەنسی تاوتوێی هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سرووشتییەکان دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشوازیی لە شاندێکی ئاژانسی شارەزایانی فەڕەنسی (Expertise France) بە سەرۆکایەتی د.ڕیتا دیر سارکیسیان پسپۆری ڕێکخستنی مەترسییەکان لە ئاژانسەکە کرد.

لە دیدارەکەدا کە پ.ی.د.رەنج سیروان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان، پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، د.شارا کمال سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای پێترۆل لە کۆلێژی تەکنەلۆجی و راوێژکاری سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و شاناز تەها بەڕێوەبەری وەڵامدانەوە لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، تاوتوێی هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سرووشتییەکانیان کرد.

مەبەست لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ڕۆلی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر  لە پرۆژەی ڕێکخستنی مەترسی کارەساتەکان لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا/ ئاژانسی شارەزایانی فەڕەنسی (Expertise France) کە لەلایەن یەکیتی ئەورووپاوە پالپشتی دارایی دەکرێت.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان هاوکات کورتەیەکی لەبارەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پێکهاتەکەی و مێژووی دروستبوونی خستەڕوو.

شاناز تەها  بەڕێوەبەری وەڵامدانەوە لە  ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە گرینگی پرۆژەی ڕێکخستنی مەترسییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد، کە پڕۆژەیەکی هەرێمییە و گرینگی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە ژێرخانی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان و توانای وەڵامدانەوە و هۆشیاری کۆمەڵگە بەرزدەکاتەوە، وە هەروەها هاوکاری تیمەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و پشتیوانێکی باش دەبێت لە بڕیاردانی دروست لە بارودۆخە لەناکاوەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانی توانا لۆجستییەکان.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوکەوە، ، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە یەکخستنی تواناکان بۆ رووبەرووبوونەوەی کارەساتە سرووشتییەکان وەک وشکەساڵی، لافاو، ئاگرکەوتنەوە و بوومەلەرزە، کە چۆن بتوانین بە داتا و زانستییانە بە شێوەی کار و بە خێراترین رێگا رووبەڕووی ئەو کارەساتانە ببینەوە کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە بەشێوەی ئەکادیمیانە، ئەویش بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەسەر بنەمای داتا و زانیاری راستەقینە و دروست بۆ ئەوەی کردار و کاردانەوەکانمان زانستی بن.

یادی 127 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەرز ڕاگیرا

ڕۆژی سێشەممە 22ـی نیسانی 2025 ، بەبۆنەی 127 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێژ مەڕاسیمێکی تایبەتی بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە سازکرد.

مەڕاسیمەکە، کە بەئامادەبوونی د.ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10 پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.ی.د سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ڕەجەب زوبێر حارس قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و ئیسماعیل ئیبڕاهیم- سه‌رۆكی نوسینگه‌ی سۆرانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بەرپرسانی حکومی و حزبی دەڤەری سۆران بەڕێوەچوو، هەریەک لە

د.ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10 پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.ی.د سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ڕەجەب زوبێر حارس قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و ئیسماعیل ئیبڕاهیم- سه‌رۆكی نوسینگه‌ی سۆرانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، وتاریان پێشکەشکرد، کۆی وتارەکان لەبازنەی بەهای کاری ڕۆژنامەوانی دەخولانەوە.

لە چوارچێوەی ئەم مەڕاسیمە ژمارە 20ـی ڕۆژنامەی سەربەخۆیی کە لەلایەن مامۆستا هەژار حەکیم، خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر چاپ و بڵاوکرایەوە، لە هەمان کاتدا ناساندن بۆ کتێبی بزاڤی ڕۆشنبیری کرا کە لەلایەن مامۆستا سیروان مەحموود ئەرگۆشی نووسراوە.

 

پرۆژەیەکی دیکەی قوتابیانی زانکۆمان لە پێشانگای داهێنانەکان پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت

لـەژێـر چـاودێـری سـەرۆکـی زانکـۆی پـۆلیتـەکنیـکی هـەولێـر پ.د.ئیـدریـس محـەمـەد تـاهیـر هـەرکـی و بـە سـەرپـەرشـتی ڕاگـری کـۆلێـژی تـەکنـەلـۆجـی پ.د.کیهـان زرار غفـور،  ژمـارەیـەک قـوتـابی بـەشـی ئـەنـدازیـاری تـەکنـەلـۆجیـای ئـۆتـۆمبێـڵ کـۆلێـژی تەکنەلۆجی بـە پـڕۆژەیـەکی تـەکنـەلـۆجـیـایی پێشکـەوتـوو بـەشـداریـان لـە “پێشـانگـای داهێنـان بـۆ پـڕۆژە ئـەنـدازیـارییـەکـان” کرد لە زانکـۆی نـۆڵـج لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لـەمیـانی پێشبـڕکێیەکـەدا، ژمـارەیـەک لـە قـوتـابیـانی بـەشـەکـە بـە نـاوەکـانی (بنـاز کمـال، محمـد جمیـل، محمد زیـاد، دڵسـۆز صمـد، سعـد عنتـر، عبـدالکـریـم زهیـر، محمـد صـابـر و ڕزگـار غـریــب) بـە سـەرپـەرشـتی (د.بیـان جبـار فیض اللە) بـە پـڕۆژەی: “Name of project Design of an educational model of gear box”

توانیـان پلـەی “یـەکـەم” لـەنێـو ژمـارەیـەکی بـەرچـاو لـە پـڕۆژەی دیکـەی زانکـۆکـانی دیکـەی کوردستان و عێڕاق بـەدەسـتبهێنێنـن.

لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی کرایەوە

ڕۆژی سێشەممە 22ـی نیسانی 2025 ، بەبۆنەی 127 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی، کۆلێژی تەکنیکی سۆران لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێژ مەڕاسیمێکی تایبەتی بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە سازکرد.

 

مەڕاسیمەکە، کە بەئامادەبوونی پ.ی.د سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و بەرپرسانی حکوومی و حزبی دەڤەری سۆران بەڕێوەچوو، هەریەک لە د.ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10 پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.ی.د سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و ڕەجەب زوبێر حارس قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و ئیسماعیل ئیبڕاهیم بەرپرسی نووسینگه‌ی سۆرانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، وتاریان پێشکەشکرد، و تیایدا باسیان لە بەهای کاری ڕۆژنامەوانی کرد.

لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمەکەدا ژمارە 20ـی ڕۆژنامەی سەربەخۆیی کە لەلایەن مامۆستا هەژار حەکیم، خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر چاپ و بڵاوکرایەوە، لە هەمان کاتدا ناساندن بۆ کتێبی بزاڤی ڕۆشنبیری کرا  کە لەلایەن مامۆستا سیروان مەحموود ئەرگۆشی مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران نووسراوە.