Blog

سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پاڵەوانییەتی دیبەیتی کوردستان دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانلەسەر بانگهێشتی فەرمی دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی پاڵەوانییەتی دیبەیتی کوردستان کوردستان دیبەیت.

ڕێوڕەسمەکە بەئامادەبوونی ئارین مەسرور بارزانی دامەزرێنەری کوردستان فاوندەیشن، ژمارەیەک لە وەزیر، پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حزبی و حکوومی بەڕێوەچوو، تیایدا ٣٠ قوتابخانەی حکوومی و ناحکوومی لە هەرێمی کوردستان بەشداربوون کە پەرە بە توانای قوتابیان دەدات و دەڕوانێتە بنیاتنانی پێگەیاندنی سەرکردەی ئاییندە.

لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکان نمایشکران

ڕۆژی دوو شەممە 28ـی نیسانی 2025، بە چاودێری پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و بە ئامادەبوونی د. ڕێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەر یەکە لە قائیمقامەکانی قەزای ناوەندی سۆران و ڕواندز و بەرپرسانی حکومی و حزبی ئیدارەی سۆران ، بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری دووەمین فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا .

لە فێستیڤاڵەکەدا قوتابییانی بەشی ناوبراو نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکانیان لە بواری ژیری دەستکرد و ڕۆبۆتیک و چەندین بواریتر بۆ میوانان و قوتابییانی کۆلێژەکەمان شیکردەوە.

ئەمەش بووە هۆی جێگای تێڕوانین و سەرنج ڕاکێشانی میوانان و ئامادەبووان، کەوا لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا لەڕێگای دەنگدانی ئەلیکتڕۆنی باشترین پڕۆژەکانی ئامادەکراو هەڵبژێردران.

 

دووهەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی تەکنەلۆجیای زانیاری لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەڕێوەچوو

رۆژی دوو شەممە 28ی نیسانی 2025، بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران دووەمین فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا.

لە فێستڤاڵەکەدا کە هەریەکە لە پ.ی.د. سیروان لەتیف حاجی راگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، د. رێبوار بابکەیی بەرپرسی لقی 10 و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی سنوورەکە ئامادەبوون، قوتابییان نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکانیان لە بواری ژیری دەستکرد و ڕۆبۆتیک و چەندین بواری تر بۆ میوانان و قوتابییان شیکردەوە.

لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەشدا لەڕێگای دەنگدانی ئەلیکترۆنی باشترین پڕۆژەکانی ئامادەکراو لەلایەن قوتابییانەوە هەڵبژێردران و خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا.

 

ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان پلەی شایستەیان لە پێشانگایەکی تایبەت بە زیرەکی دەستکرد و رۆبۆت بەدەستهێنا

 

گرووپێک لە قوتابیانی بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر، بەشداریان کرد لە پێشانگای (یەکەمین پێشانگای ئەی ئای و رۆبۆتیک) کرد لە پەیمانگای جیهان رێکخرابوو.

لە پێشانگاکەدا کە نزیکەی 40 پرۆژە وەرگیرابوو پرۆژەی قوتابیانی زانکۆمان پلەی شایستەیان بەدەست هێنا.

گرووپی قوتابییانی زانکۆمان لە لایەن سەرۆک بەشی ئەندازیاری سیستەمی زانیاری (د. میدیا ئیبراهیم) بڕیاردەری بەش (م. چنار مصطفى محمد) سەرپەرشتی دەکران کە پێکهاتبوون لە قوتابییان:

1- اسماعیل محمدامین بە پرۆژەی:
(Roadmap for learning Cyber Security , Ethical Hacking by AI )

2- عبدالخالق قادر بە پرۆژەی:
(Smart Biometric Authentication Platform)

3- توانا احمد بەپرۆژەی :
(Anti-theft Smart Home Using LOT and AI)

4- هانا خسرۆ بەپرۆژەی: 
(The Pi Guard Project)