Blog

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک سیمپۆزیۆمێک ئەنجامدرا

 بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکوومی و حزبی، لە ڕێوەڕەسمێکی شایستەدا یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کرایەوە.

بەم بۆنەیەوە لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ، سیمپۆزیۆمێک بە ناونیشانی (زمانی دایک لە نێوان توانستی ئەکادیمی و ئاسۆی ڕۆشنبیریدا) ئەنجامدرا.

لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەکەدا، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە گوتەیەکدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانان و بەشداربووانی سیمپۆزیۆمەکە، گوتی: “خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ لێرە پێکەوە یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکەینەوە”.

گوتیشی” لە دوای چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی، بەپێی بڕیاريکی یونیسکۆ، رۆژی ٢١ی شوبات وەک رۆژی جیهانی دیاری کرا”.

سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بە گرنگی و بایەخدان بە فێربوونی زمانی دایک کرد و رایگەیاند کە فێربوونی زمانی دایک دەبێتە هۆی فێربوون و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زیاتر.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر راشیگەیاند کە بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ئاستی ٥٠٠ زانکۆی ئاست بەرز لە ٣٥ وڵاتی جیاوازدا ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە ئەو قوتابیانەی لەو زانکۆیانەدا بە زمانی دایک دەخوێنن، لەو وڵاتانەن کە لە ئاستێکی بەرزی ئابووری و پیشەسازیدان، بە تایبەتیش لە هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و ژاپۆن کە لە ئێستادا لە پيشەنگی وڵاتاندان لە بواری ئابووری و پیشەسازیی کە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خوێندن لەو وڵاتانە بە زمانی دایکە.  

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە گرنگی فێربوونی زمانی دیکە لەگەڵ زمانی دایک کرد.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر  ئاماژەی بەوەشکرد کە گەلی کوردستان لە رابردوودا قوربانی زۆری داوە لە پێناو پاراستنی زمانی کوردی کە بەهۆی کوردبوونەوە رێگری کراوە لە خوێندن و نووسین بە زمانی دایک، بۆیە پێویستە لەم قۆناغەشدا بایەخی زیاتر بە فێربوونی زمانی دایک بدەین”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی باسی لە هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە زمانی دایک و زمانی پێکهاتەکانی دیکە و رایگەیاند، خەباتی گەلی کوردستان لە مێژوودا بۆ پاراستنی شکۆ و شوناس و سەرەوەییەکانی وڵاتەکەمان بووە.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر جەختی لە پێویستی هەنگاونانی زانکۆکان بۆ پاراستنی زیاتری زمانی دایک

دواتر هەریەک لە بەڕێزان پ.د.سەباح ڕەشید قادر مامۆستا بەشی زمانی کوردی /کۆلێژی زمان لە زانکۆی سەڵاحەددین و پ.د.پەخشان صابر حمد بەشی زمانی کوردی / فاکەڵتی ئاداب لە زانکۆی سۆران و د.بازیان یونس محي الدین یاریدەدری راگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر  لە سێ بابەتی جیادا باسیان لە گرنگی زمانی دایک کرد و سیمپۆزیۆمەکەش لەلایەن پ.ی.د.دلێر احمد محمد سەرۆکی بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەبرا.

لە کۆتاییدا لەلایەن پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە پانێڵیست و بەڕێوەبەری سیمپۆزیۆمەکە.

 

 

 

 

 

ڕاگری کۆلێژ بەشداری چالاکی قوتابیانی کرد .

بەرواری (١٩-٢-٢٠٢٥) بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، بەشداری لە چالاکی قوتابیانی کۆلێژ کرد ، لەم چالاکیە قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی ( شیکاری نەخۆشیەکان ) سیمینارێکیان بە ناونیشانی ( گەنج و گەنجییەتی و کێشە دەروونیەکان )بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرد و داتاو زانیاریەکانیان خستەروو ،گەنگەشەی بابەت کروا سەرنج و تێبینیەکان و پرسیارو وەڵامەکان لەنێوان ئامادبووان ئاڵوگۆڕکرا،
دواتر ڕاگری کۆلێژ سوپاسگوزاری لێژنەی ئامادەکاری سەرجەم بەشداربووانی کرد هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆخواستن .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو .

بەرواری (١٩-٢-٢٠٢٥) بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد )ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبۆوە چەندین تەوەر باسی لێوەکرا .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

لەڕێوڕەسمێکی شایستەدا ڕێز لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینکراوی پەیمانگاکەمان نرا

بە ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەڕێز بڵند ئیسماعیل ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و پ.ی.د.ژاڵە سەعید خەتات بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕاگری پەیمانگەکەمان (د.تیران جمیل پیرۆ) و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکوومی و حزبی، لە ڕێوەڕەسمێکی شایستەدا ڕێز لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینکراوی پەیمانگەکەمان نرا.

https://drive.google.com/drive/folders/1ZVEdi-fzrCu599mvk2YO5891ShSJ7QNU?usp=drive_link