Blog

بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ لەڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی ڕێزلێنان و پیرۆزبایی بەخشرایەوە.

بەرواری ٩-١٠-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ د ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ڕاگری گشت کۆلێژ و پەیمانگەکان و بەرپرسانی حزبی و حوکمی لەڕێوڕەسمێکدا ( بڕوانامەی ڕێزلێنان) بەخشراییە ئەو مامۆستایانەی کە بۆ ئەم ساڵ ( نازناو و بڕوانامەی زانستیان ) لە بەش و بوارە جیاوازەکان بەدەست هێناوە ،سەرۆکی زانکۆ لەووتارێک دەست خۆشی و پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو ئەو بەڕێزانە کرد .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ قوتابیان کۆبۆوە .

بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لەبەرواری ( ٦-٧-٨- ١٠-٢٠٢٤) ڕۆژانە لەگەڵ قوتابیانی گشت قۆناغەکانی خوێندن کۆبۆوە ، بەشێوەیەکی وورد باسی لەچەندین بابەتی جیاواز ( زانستی و پەروەردەیی وفێرکاری ) تا ببێتە هەوێنی سەرکەوتنیان هەم لەکات خوێندن و دوای خوێندن ، قوتابیان سوپاسی ڕاگریان کردوو بۆ ڕەخساندنی ئەم جۆرە دەرفەتانە تا لەنزیکەوە لێکتێگەیشتنی تەواو لەسەر بابەتەکان هەبێت و چەندین پڕسیارو وەڵام گفتوگۆکرا ، ئەم کۆبونەوانە لەلایەن ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی کۆلێژ ڕێکخرا
بوو .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

لە ڕێوڕەسمێکدا قەڵغانی ڕێز لێنان بەخشرایە ڕاگرەکانی پێشوو .

بەرواری ٨-١٠-٢٠٢٤ بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد )و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ ،
قەڵغانی کۆلێژ ( بڕوانامەی ڕێزلێنان ) بەخشرایە ( پ ی اومید ارشد حوێزی ) و خوا لێی خۆش بێت ( پ ی د هوشیار امین احمد) نوێنەری خانەوادەکەیان ئامادەبوو ،( پ د جودت جعفر خطاب ) لەماوەی ڕابردوو وەک ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر خزمەتیان کردووە ،دواتر هەر لەو مەڕاسیمەدا بڕوانامەی ڕێز لێنان درایە ئەو مامۆستایانەی نازناوی زانستی و بڕوانامەی خوێندنی باڵایان بەدەست هێناوە لەبەشێکی تردا ئەو فەرمانبەرانەی لە پای ماندوو بونیان بڕوانامەی ڕێزلێنایان پێ بەخشرا ،لەبەشێکی تری مەراسیمەکەدانوێنەرانی تیمی (١٢٢) بەڕێوەبەرایەتی کردە پزیشکیەکان لە وەزارەتی تەندروستی حوکمەتی هەرێمی کوردستان ئەو ڕێزلێنانەیان پێشکەشکرا .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەولەتی دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەولەتی دەکات

راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری چوارەمین کۆنفرانسی نێودەولەتی پەروەردەو فێرکردنی ECET2024کرد.

ئەمرۆ چوارشەممە، ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، وەک قسەکەری سەرەکی بەشداری کۆنفرانسی نێودەولەتی پەروەردەو فێرکردن کرد کە ناسراوە بە ECET2024 بە سمینارێک لە ژێر ناونیشانی (“ ستراتیژییەسەرەکییەکان لە بنیادنانی پۆلە دادپەروەر و گشتگیرەکان”)، بۆ ژمارەک لە ئەکادیمیست و مامۆستایان و پەروەردەکان پێشکەشکرد.

کۆنفرانسەکە بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەچوو تیشکخرایە سەر فرەچەشنی ناوپۆل و ئەو هۆکارانەی کەدەبێتە هۆی فرەچەشنی و گشتگیری، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگوسۆر کە سمینارێکی تێدا پێشکەشکرد باسی لە چۆنیەتی لەبەرچاوگرتنی ئەو هۆکارانە کرد کە دەبنە هۆی فێربونێکی باشتر بۆ هەموو چین و توێژەک .

هەروەها، لە بەشی دووەمی سمینارەکە دکتۆر (طالب محمدشریف عمر)، راگری پەیمانگەی تەکنیکی میرگەسۆر تیشکی خستەسەر دروستکردنی پۆلێکی دادپەروەرانە چۆنیەتی جێ بەجێکردنی ئەو ستراتیجانەی کە مامۆستا پێویستە لە پلان و کورس بوک و وانەکانی جێبەجێبکات بۆ ئەوەی ژینگەیەکی فێرکردن بۆ هەموو ئەو قوتابیانەی لە بارودۆخی جیاوازدان و لە پۆلێکدا کۆکراونەتەوە دەرفەرت برەخسێنرێت بۆ فێربوون.

شایانی باسە، قوتابخانەکانی Stirling بە هاوکاری زانکۆی کامبریج و ژمارەیەک لە زانکۆکان، لە نێوانیان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هاوکاری دەکرێن بۆ رەخساندنی ئەم جۆرە کۆنفرانسە کە بتوانن ژینگەیەکی ئەکادیمی برەخسێنن بۆ فێربون و داهێنان کردن لە بوارە جیاجیاکان.

ڕاگەیاندنیپەیمانگەیتەکنیکی_مێرگەسۆر