Blog

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بەخولێکی ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەهێنێت

لەژێر چاودێری پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی پ.ی.د. سەرسام خەلیل شوانی راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2024، کۆتایی هات بەخولێکی تایبەت بەزمانی ئینگلیزی کە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرابوویەوە.

خولەکە لەژێر ناوی پەرەپێدانی ئاخاوتن بەزمانی ئینگلیزی لە لایەن دەزگای (University Institute) بەڕێوەچوو. و لە رێکەوتی 28ی نیسان تا 8ی ئایاری 2024، بەردەوام بوو.

لەم خولەدا 63 مامۆستا و فەرمانبەر لەسەر ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان تێدا کرد، بە سەرپەرشتی 10 مامۆستای بەئەزموونی نێودەوڵەتی ڕۆژانە سێ کاتژمێر وانەکان دەگوترانەوە و کۆی گشتی کاتی وانەکان (30) کاتژمێر بوو.

شیاوی باسە خولەکە لەڕێگای سەنتەری پەرەپێدان و توێژینەوەی زانستی و سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکخرابوو.

 

کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سیمنارێک بۆ قوتابییان رێکدەخەن

رۆژی چوارشەممە 8ی ئایاری 2024، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. محسن شەریف شیروانی راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێڕ، پ. ی. د. ارشد حاجى صديق- سەرۆکی بەشی تەکنیکی ژمێریاری، م. هەوری – یاریدەدەری راگر و مامۆستایان و قوتابیان، بەشی تەکنیکی ژمێریاری لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ (UN VOLUNTEER) سمینارێکیان بۆ قوتابیان رێکخست.

لە سیمنارەکەدا چۆنیەتی بەدەستهێنانی هەلی کار لە رێکخراوی (UN) بۆ قوتابییان روونکرایەوە و قوتابیان ئاشناکران بە کارەکانی (UN) و چۆنیەتی پێشکەشکردنی سیڤی بە رێکخراوەکە تاکو لەڕێگەیەوە هەلی کار بەدەستبهێنن لەو رێکخراوە.

سیمیناری هۆشیاری ماف و تەندروستی زایندەیی

ئەمڕۆ ڕێکەوتی: ٧ / ئایار/ ٢٠٢٤ سیمینارێکی هۆشیاری لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر لەلایەن دوو ڕاهێنەری بەڕێز ( خاتوو بێخال عوسمان) توێژەری کۆمەڵایەتی و قوتابی ماستەر و ( خاتوو شیلان سەعید) توێژەری کۆمەڵایەتی بەڕێوە چوو بۆ قوتابیانی پەیمانگە.لە چوارچێوەی چاڵاکییەکانی پڕۆژەی مەسارونا، کە لە مانگی ئایار. سیمیناری هۆشیاری بۆ گەنجانی پەیمانگا و زانکۆکانی شاری هەولێر ئەنجام دەدەن.
ئەم چالاکییانە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئۆکسفام و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی مەسارونادایە، کە پرۆژەیەکی هەرێمیی خۆرهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیایە. لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا پاڵپشتی دارایی دەکرێت.لە بارەی بابەتی ماف و تەندروستی زایندەیی.

In April, the Masaruna Project trainers continued their training for youth and conducted 29 awareness sessions for youth from colleges and universities in Erbil

The activity is in partnership with Oxfam and is part of the Masaruna Project, a regional project in the Middle East and North Africa funded by the Dutch Ministry of Foreign Affairs

لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکان نمایشکران

ڕۆژی سێ شەممە 7ـی ئایاری 2024، بە چاودێری ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی دەڤەری سۆران ، بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری کۆلێژەکەمان یەکەمین فیستیڤاڵی زانستی خۆی لە هۆڵی کتێبخانە سازکرد.

لە فیستیڤاڵەکەدا قوتابییانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری نوێترین داهێنانە تەکنەلۆجییەکانیان بۆ میوانان و قوتابییانی کۆلێژەکەمان شیکردەوە.