Blog

بەشداری كردنى سەرۆکی بەشی پەلی دەستكرد و پاڵپشتەكان ( دکتۆر ذكرى علي عزيز ) لە کۆلێژی تەکنيكى تەندروستی و پزیشکی هەولێر

بەشداری كردنى سەرۆکی بەشی پەلی دەستكرد و پاڵپشتەكان ( دکتۆر ذكرى علي عزيز ) لە کۆلێژی تەکنيكى تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، لە وۆركشوبیك بۆ (پێشكەشكردنی پێگەی پڕوگرام لەسەر یاسای كەم ئەندامی لە هەرێمی كوردستان) كە لە لایەن ڕێكخراوی شیاو بە هاوكاری ڕێكخراوی هاندیكاپ ئینتەرناشنال ئەنجامدرا لە شاری هەولێر لە بەرواری 22/12/ 2024.
ئامانج لەم وۆركشۆپە:

  • پێداچوونەوە بە دوۆزینەوە و پێشنیارەكانی پێگەی پڕوگرام لەسەر یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2012.

-گفتوگۆكردن لەسەر كەلێن و ئاستەنگییەنكانی جێبەجێكردنی یاساكانی مافی كەم ئەندامان.

  • گفتوگۆی ستراتیژییە هاوبەشەكان بۆ هاوتەریبكردنی یاسای نیشتمانی و هەرێمی لەگەڵ ستانداردەكانی (CRDP)

سەرۆکی بەشی (پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان ) بە توێژینەوەیەک بەشداری لە کۆنفرانسێک کرد.

بەرواری ٢٠-١٢-٢٠٢٤ دکتۆرە (ذکری علی عزیز) سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر
، لە کۆنفرانسی (سێیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی و چواردەهەمین کۆنگرەی نەتەوەیی ئێران لە بواری پەلی دەستكرد و پاڵپشتەكان ) بە پێشکەشکردنی توێژینەوەيەك لە ڕێگەی ئۆنلاین بەشدار بوو لە کۆنفرانسەکە لە ووڵاتی ئێران بەڕێوەچوو کۆنگرەکە سێ ڕۆژ بەردەوام بوو.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

دەستبەکاربوونی ڕاگری نوێی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات

ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ بەرێز (پ.ی.د. یوسف مصطفی رسول) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و راگری نوێی پەیمانگای تەکنیکی خەبات بە وەکالەت، لەگەڵ ئەنجومەنی پەیمانگا و بەشێک لە مامۆستایانی پەیمانگاکەمان کۆبووەوە، بەرێزیان پەیڤی دەستپێکی کارەکان و دەستبەکاربوونی وەک ڕاگر پێشکەش بە مامۆستایان کرد، دواتریش مامۆستایان لە لایەن خۆیانەوە بەخێرهاتنیان کرد و بەڵێنی هاوکاری و پاڵپشتییان وەک هەمیشە دووپاتکردەوە و خۆشحالی خۆیان بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک راگری نوێی پەیمانگا دەربڕی .

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات ۲۰۲٥/۲/۲

+5

See insights and ads

Boost post

All reactions:

 

 

سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕیزلێنان لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینی زانکۆی سەڵاحەددین کرد

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕیزلێنان لە 396 مامۆستا و فەرمانبەری خانەنشینی زانکۆی سەڵاحەددین کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە ئامادەبوونی پ.د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی ئامادەی بوون، هەریەک لە بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی زانکۆی سەلاحەدین گوتاریان پێشکەشکرد.

دواتر لەلایەن ئامادەبوونەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر 396 مامۆستا و فەرمانبەری خانەنشینکراودا دابەشکرا.

لە پەراوێزی ڕێوڕەسمەکەدا پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ستایشی ڕۆڵ و ئەرکی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە کرد کە خانەنشین بوونە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.