

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی١ی٢٠٢٥ بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر ، بۆ هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سمینارێکی گرنگ و کاریگەری هەنووکەیی لەلایەن ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بەڕێز نەقیب محەممەد حەمید عەباس ئەنجامدرا .
شایانی باسە کە سمینارەکە باسی لە کاریگەری و لێکەوتەجیاجیاکانی ماددەی هۆشبەر کرد لە ناوچەکەو دەوروبەرمان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ژێر ناونیشانی ڕۆشنفکری قوتابیانی زانکۆ لەبارەی ماددەی هۆشبەرەوە کە بەرپرسی رێکخراوی تەکنیکی بەڕێز زریان خەسرەو ئامادەکاری و ڕێکخستنی بۆ کردبوو ، بەئامادەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی هەردوو کۆلێژەکە…
دواتر سوپاسنامەوڕێزلێنانی ڕاگرە بەڕێزەکان لەلایەن هەردوو یاریدەدەرانی ڕاگر بەخشرایە پێشکەشکاری سمینارەکە و سودێکی زۆر باشی بەئامادەبووان گەیاند ، هەرچەندە بابەتەکە زۆر ناخهەژێن و تراژیدی بوو..


ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 3/2/2025بە ئامادە بوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د.محمد حسین کەلاری سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان، زانکۆمان هەستا بە میوانداریکردنی سیمینارێک کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ گشت زانکۆ حکومی و تایبەتیەکان لە کوردستان ڕێکخرابوو.
سیمینارەکە دەربارەی متمانە بەخشین بوو بە دەزگاکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە کوردستان، لە هۆڵی بۆنەکانی زانکۆکەمان بەڕێوەچوو.
سەرەتای سیمینارەکە د.محمد حسین کەلاری بەخێر هاتنی میوانە بەڕێزەکانی کرد و دواتر سیمینارەکە لەلایەن د.هونەر عیسا ئەندامی بۆردی کوردستان بۆ متمانە بەخشین و ئەندامی بۆردی زانکۆی ئەمریکی کوردستان پێشکەشکرا.
لە کۆتایی سیمینارەکەشدا دەرگا کرایەوە بۆ پرسیار و ڕاگۆرین لە لایەن بەشداربووانی زانکۆکان.









