Blog

ڕێزلێنان و ستایش

ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٥ی٢ی٢٠٢٥ ، بەئامادەبوون و سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەڕێز پ.د. ئەیاد زەکی صابر و میوانداری و یاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ بەڕێز د.بازیان یونس محی الدین ، ئامادەبوونی هەریەک لە ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری کۆمپیوتەروئینفۆرماتیک بەرێز پ.د.کەیهان زرار غەفوور و بەڕێزان لە سەرۆک بەشەکانی ئێستاو پێشوو ، بەژداریان لە بۆنەیەکی تایبەتی کرد کە ڕێکخرابوو لەلایەن سەرۆکایەتی بەشی سیستەمی زانیاری بە هەوڵ و ماندووبوون و ڕێکخستنی سەرۆکی بەش بەڕێز د.میدیا عەلی ئیبراهیم و بە ئامادەبوونی مامۆستاوئەندازیارانی بەشی سیستەمی زانیاری …
ئەم بۆنەیە تایبەت بوو بە ڕێزلێنان و ستایشی بەڕێز پ.ی.د. بژار خضر حسين کە دوای ساڵانێکی زۆر لەخزمەتی زانکۆ و کۆلێژو بەشی سیستەمی زانیاری خانەنشینبوو ، هەوڵ و ماندووبوون و کارامەیی زانستی و ئەکادیمی بەرزراگیرا و لەلایەن بەڕێزان ڕاگری هەردوو کۆلێژەکە زۆر بەوردی و بەوشەی خزمەتی زانستی ماوەی کارکردنی لە بەشەکە و کۆلێژ زۆر بە دڵسۆزانە و بەو پەڕی گیانی لەخۆبووردووانە کە کارەکانی راپەراندووەوخزمەتێکی باشی کردووە ، دواتر سوپاسنامە و ڕێزلێنانی تایبەت بە بەڕێزیان بەخشرا و هیوای سەلامەتی و تەمەن درێژیان بۆ خواست …

سیمینارێک لەبارەی ناساندنی پرۆگرامێکی “Innovation Challenge Bootcamp” تایبەت بە زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆک بۆ قوتابیانی زانکۆمان ئەنجام دەدرێت

لەچوارچێوەی گرنگیدان بە پڕۆگرامەکانی تایبەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیانی زانکۆمان، زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆک سیمینارێک لەبارەی ناساندنی پڕۆگرامێکی تایبەت بە چۆنییەتی هاندانی لاوانی بەهرەمەند بە ئامانجی پەرەپێدان بە تواناکانیان و داهێنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی کۆمەڵگا دەبنەوە، بۆ قوتابیانی زانکۆمان ئەنجام دەدات.


 
بۆ ئەم مەبەستە سیمینارێک بەڕێوەدەچێت و لەمیانیدا باس لە ناساندنی ئەو پڕۆگرامە دەکرێت کە چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت لەوانە خوێندنی تەکنیکی، تەکنیکی تەندروستی، تەکنیکی کشتوکاڵ، تەکنەلۆجیای وزەی خاوێن، هەروەها گەیاندنی خزمەتگوزاری بانکی“.


بانگهێشت و هانی قوتابیانی زانکۆمان دەکەین بۆ بەشدارییکردن لەو سیمینارە بەتایبەتی قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بوارەکانی ئەندازیاری، تەندروستی و پزیشکی، تەکنەلۆجی و بازاڕگەری نێودەوڵەتی و زمان، کە لە کۆتاییدا ٤٢ قوتابی بەشداربووی سیمینارەکە لەدوای پرۆسەی چاوپێکەوتن دەست نیشان دەکرێن بۆ بەشدارییکردنیان لە خولێکی دوو هەفتەیی بۆ چۆنییەتی ئەنجامدانی پڕۆژە لە بوارەکانی ئاماژە پێکراوی سەرەوە و گشت خەرجییەکانی ئەو پڕۆگرامەش لەلایەن زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆک دابین دەکرێت.


شوێنی ئەنجامدانی سیمینارەکە: هۆڵی بۆنەکان لە سەنتەری رۆشنبیری لە کەمپی ١ی زانکۆمان
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٠/٢/٢٠٢٥
کاتژمير (١٢:٣٠)ی نیوەڕۆ
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن کلیک لێـــــــــــرە بکەن.

ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆ بەشدارییان لە سیمپۆزیەمی ئاراستە نوێیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کورستان کرد

پ.ی.د.مراد امیر احمد ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و پ.ی.د.تیران جمیل پیرۆ ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بە نوێنەرایەتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی کرد لە سیمپۆزیەمی ئاراستە نوێیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان – عێراق کرد کە لەلایەن بەشی بایۆلۆجی/ کۆلێژی پەروەردە/ زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر ڕێکخرابوو.

لە پەراوێزی سیمپۆزیەمەکەد، پ.ی.د.مراد امیر احمد، ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی ئەو چالاکییە زانستییە کرد و ئومێدی خواست دەرەنجامەکانی خزمەت بە کەرتی تەندروستی و کۆمەڵگە بکات.

 

ڕاگری پەیمانگە بەشداری کرد لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە لە زانکۆی سەلاحەدین 

ئەمرۆ بەرواری ٤/٢/٢٠٢٥ ڕاگری پەیمانگە (د.تیران جمیل پیرۆ) وەکو نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بانگێشتکرابوو لە زانکۆی سەلاحەدین بۆ بەشداریکردن لە ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمێک لە ژێر ناونیشانی: (ئاراستە نوێیەکانی شێرپەنجە لەهەرێمی کوردستانعیراق)
کە لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدینهەوڵیر پ.ی.د.کامران یونس محمدامین، بەبۆنەی رۆژی جیهانی شێرپەنجە لە بەشی بایۆلۆجی کۆلێژی پەروەردە ڕێکخرابوو . لە سەنتەری رۆشنبیری و کلتوری زانکۆی سەڵاحەدینهەولێر/ هۆلی کۆچەر بیرکار