





ڕۆژی سێ شەممە 18 ی شوباتی 2025 بەڕێز د. طالب محمد شەریف عومەر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە یاوەری شاندێک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەشداریان کرد لە یەکەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ( کولتوری و هونەری ) بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر، کە بە بەشداری چەندین قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.
ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆمان سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی (ڕێگاکانی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی) بۆ فەرمانبەرانی هۆبەکانی (تەندروستی و سە لامەتی و بەشەناوخۆییەکان) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگەکان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆمان ئەنجامدا.
ئامانج لە سیمینارەکە کە بە هەماهەنگی نێوان زانکۆمان و لقی هەولێری رێکخراوی مانگی سووری عێراقی ئەنجامدرا، ئاشنابوون بوو بەڕێگاکانی فریاگوزاری سەرەتایی بەشێوەی پراکتیکی بۆ بەشداربووان و بەپڕاکتیزەکردنی ئەم زانستە لە شوێنی کارکردن و ماڵەوە لە کاتی پێویستدا.
پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە وتەیەکدا وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زانکۆ بۆ ئەنجامدانی کار و چالاکییەکانیان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.
سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە لقی هەولێری رێکخراوی مانگی سووری عێراقی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکارییەکانیان لە گەڵ زانکۆمان، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەمووان پەرە بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و زانیاریی خۆیان بدەن لە سەرجەم بوارەکاندا و رایگەیاند، ئەنجامدانی ئەم سیمینارەش بەشێکە لە هەنگاوەکانی پەرەپێدان بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاریی.
لەکۆتاییدا لەلایەن پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.د.ئازاد حەسەن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی بڕوانامە بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان کرا.
پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و کاروباری قوتابیان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەرانی زانکۆ، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەبۆنەی ١٨ شوبات ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستانیان کرد و لەلایەن نێچیرڤان حسین، سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و مەیسەر نهێلی سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی هەردوو رێکخراوەکەوە پێشوازییان لێکرا.
پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرەوە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوەکەی کرد و هیوای خواست هەروەک چۆن لە داهاتوودا نوێنەر راستەقینەی قوتابیان و لاوان بوونە، لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەت بەرگریکاری ماف و داخوازییەکانی ئەو دوو چینە گرنگەی کۆمەڵگە بن.
لای خۆیانەوە سکرتير و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی هەردوو رێکخراوەکە، سوپاس سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاوەرانیان کرد بۆ گەیاندنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی، ئومێدی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگییان خواست.