Blog

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەزگای روانگە جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوانیان دەکەنەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەزگای روانگە جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوانیان دەکەنەوە

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگرانی کۆلێژ و پەیمانگاکان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی زانکۆ، سەردانی دەزگای روانگەیان کرد و لەلایەن حەسەن شێخ عەلائەددین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە پێشوازییان لێکرا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی بەناوی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پیرۆزبایی ئاراستە کردن و بەبۆنەی دەست بەکاربوونیان لە ئەرکی نوێیان و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لای خۆیەوە حەسەن شێخ عەلائەددین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی کرد و سوپاسی کردن بۆ سەردان و پیرۆزباییان.

هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەزگای روانگە کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لە پەیوەندی بەردەوامدابن.

 

ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و گشت ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ژمارە 4ـی ئاسایی ئەنجومەنەکە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، دەستخۆشی لە بەشە زانستییەکانی کۆلێژ و پەیمانگا کرد کە ژمارەیەکی زۆری قوتابیانیان وەرگرتووە و هیوای خواست کە قوتابیانی وەرگیراو بە سەرکەوتویی خوێندنیان تەواو بکەن، هاوکات سوپاس راگر و ستافی کۆلێژ و پەیمانگاکانی کرد و دەستخۆشی لێکردن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سیمستەری یەکەم کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پ.ی.د.نجیب تۆما بتۆ بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری سیمینارێکی سەبارەت بە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری ئەنجامدا و تیایدا باسی لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژ و پەیمانگا تەکنیکییەکان کرد.

پاشان د.رێبین صمد، مامۆستا لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر سیمینارێکی لەبارەی سەردانی بۆ زانکۆی شەنگهای بۆ وڵاتی چین پێشکەشکرد و تیایدا باسی لە گرنگی سەردانەکەی کرد.


‎دواتر دەستکرا بە گفتوگۆکردنی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و بابەتی دیکەی زانستی و کارگیری و پرسی تایبەت بە قوتابیان باس کرا و چەند پێشنیار و راسپاردەیەک خرایە بەرباس و بڕیاریان لەبارەوە درا.

 

ڕاگری کۆلێژ بەشداری لە ڤێستیڤاڵی ساڵانەی ( خۆراک) کرد .

بەرواری ٩-١٢-٢٠٢٤لەژێر چاودێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ، بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بەشداری لە ڤێستیڤاڵی ساڵانەی ( خۆراک ) لە پەیمانگەی پزیشکی هەولێر کرد ، لەم چالاکیە چەندین خواردنی هەمەجۆر پێشکەشی ئامادەبووان کرا ، دواتر ڕاگری کۆلێژ سوپاس گوزاری بەناوی کۆلێژ پێشکەش کردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

شاندێکی کۆلێژ بەشداریان لە سیمپۆزیۆمێکداکرد.

ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١٢/٧) بەنوێنەرایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر شاندێکی کۆلێژەکەمان بەشداریان کرد لە سیمپۆزیۆمێک کە ڕێکخرابوو لەلایەن زانکۆی (کوردستان – هەولێر) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ، شاندەکە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (پ.ی.د. مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و (د. ذکری علی عزیز)سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان و (م. ریبین ستار عثمان) بڕیاردەری بەش و (م. سەوزە سعدی سعید) و (م. مسعود عبدالله حسین) ،شایەنی باسە چەند چالاکی و سیمینارێک بەم بۆنەیەوە ئەنجام درا و گفتوگۆ کرا لەسەر چۆنیەتی کاراکردنەوەی ژیانی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان، بەم بۆنەیەوە خەڵاتی پێشکەش کردنی سیمینار بەخشرایە بەڕێز سەرۆکی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان.

هۆبەی ڕاگەیاندن چالاکیەکان .