بەشداری کردنی راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر(د.تیران جمیل پیرۆ) وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرلە پانێلەک لەچوارهمین كۆنفرانسی زانستى تهندروستی ئافرهتان كه لهلایهن سهنتهری توێژینهوه و فێركردنی تهندروستی ئافرهتانی زانكۆی ههولێری پزیشكی به ههماههنگی لهگهل زانكۆیكاثۆلیك له ههولێر بەرێوەچوو . جێگای باسە کۆنفراسەکە رۆژانی (١٢–١٤ / ١٢ / ٢٠٢٤ ) بەردەوام دەبێت تێیدا چەندین تۆێژینەوەیزانستی تاوتوێ دەکرێت .
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی فیدڕاڵ و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ڕێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی تاوتوێی پلانی وەرگرتن و چۆنییەتی کارکردنی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە زانکۆمان کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 12ی کانوونی یەکەمی 2024، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پێشوازیی لە نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی فیدڕاڵ و ڕێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی کرد.
لە کۆبوونەوکەدا کە د.محەمەد حسێن کەلاری بەڕێوەبەری گشتی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شاندی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی فیدڕاڵ و شاندی ڕێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.مراد ئەمیر ئەحمەد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ئامادەی بوون، باس لە پلانی وەرگرتن و چۆنییەتی کارکردنی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر لە زانکۆمان کرا و لەم بارەیەوە هەنگاوی پێویست نرا.
پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د.بۆتان مەجید ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێریان کرد و لەلایەن پ.ی.د.مراد ئەمیر ئەحمەد راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژ پێشوازییان لێکرا.
دواتر سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سیمستەری یەکەمی ساڵی خوێندنی 2024-2025یان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان کرد.
هەر لە میانی سەردانەکەیاندا، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد و دەستخۆشی لێکردن بۆ کارەکانیان و گوێی لە سەرەنج و راوبۆچوون و داواکارییەکانیان گرت.
بەرواری١٢-١٢-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ د ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆیتەکنیکی هەولێر ،بە یاوەری بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی پزیشکی هەولێر ( د فرهنگ علی عوڵا ) یاریدەدەری ڕاگر سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی قوتابیانیان بۆ( سیمستەری پایزە ) کرد ، لەم بەسەر کردنەوەیە ، بۆئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری پڕۆسەکە بن و گوێیان بۆ داواکاریەکان گرت ، دواتر سەردانی لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانیان کرد و سەرنج و تێبینیەکان باسی لێوەکرا .
هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .