Blog

رۆڵی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە پاڵپشتیکردن و پێشخستنی زیرەکی دەستکرد

زیرەکی دەستکرد بابەتیکی گرنگی سەردەمیانەیە کە پێویستە زانکۆکان و دەزگای پەیوەندیدار رۆڵیان هەبێت لە پێشخستنی. هەر وەک ئاشکرایە زانکۆکەمان لەم بوارە چالاکی زۆری ئەنجامداوە و نویترینیان بەشداریکردنی د.سەلار عثمان علی، مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر، لە پۆدکاستێکی تایبەت بە کۆمەڵەی توێژینەوەی پەروەردەیی بەریتانی بە هاوبەشی زانکۆی لیڤەرپووڵ لە بەریتانیا و زانکۆی پوورسەعید لە میسر.

بابەتی پۆدکاستەکە جەخت لە گرنگی سەرکردایەتی ئەکادیمی دەکات، سەرچاوەی زانیاری و هەماهەنگی وپەیوەندی ئەکادیمی لە نێوان دەزگا ئەکادیمییەکان لە پاڵپشتی کردنی بەردەوامی ئامانجەکانی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەتی لە جیهانی باشوور و ووڵاتانی تازە پێگەیشتوو.


لەم پۆدکاستە باسی ڕۆڵی زانکۆکەمان دەکرێت لە پێشخستن وپاڵپشتی کردنی بابەتی زیرەکی دەستکرد لە ڕێگەی ئەنجامدانی وۆرکشۆپ ودامەزراندنی کۆلێژی ئەندازیاری زانستەکانی کۆمپیوتەر کە بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2024-2025 کراوەیە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەك.

جێگەی باسە ئەم بڵاوکراوەیە لە دەرەنجامی دوو وۆرکشۆپی نێودەوڵەتییە کە بە هاوبەشی هەردوو زانکۆی ئاماژەپێکراو لە سەرەتای ئەم ساڵ لە زانکۆکەمان ئەنجام درا.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ناوەڕۆکی پۆدکاستەکە، دەتوانن کلیک لـــــــــــێرە بکەن.

دەستپێکردنی دەوامی قوتابییانی قۆناغی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥).

رۆژی زانیاری (Information Day)رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٢٠٢٤/١١/١٨) بەیاوەری بەرێزان سەرۆک بەشی تەکنیکی ئەندازیاری میکانیک و ووزە (پ.د.احمد محمد ادهم) و بریاردەری بەش (م.ی.ژیان فائق حسن) گەشتێک بەناو کۆلێژ ئەنجام درا بە مەبەستی ئاشناکردنی قوتابیانی قۆناغی یەک بە بەشەگرنگەکانی کۆلێژ (کتێبخانە) و تاقیگاکان و وەرشەکانی بەشەی تەکنیکی ئەندازیاری میکانیک و ووزە.

بەئامادەبوونى سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر، چلەی ماتەمینی پرۆفیسۆر ” د. خەلیل ئیسماعیل ” بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دوو شەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2024 ، بە ئامادەبوونى پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایانى زانکۆ و هاوڕێ و هەڤاڵ و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، مەراسیمى چلەی ماتەمینی خوالێخۆشبوو مامۆستاى زانکۆى سەڵاحەدین، پرۆفیسۆر ” دکتۆر خەلیل ئیسماعیل ” بەڕێوەچوو.

لە مه‌راسیمه‌كه‌دا، سەرۆکی زانکۆ وێڕاى سەرەخۆشى لە خانەوادە وکەس و کارەکەی، ڕۆڵى خوالێخۆشبووى لە ژیانی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی بەرز نرخاند، کە خاوەنی 45 کتێبە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی.

 

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییان

رۆژی پێنچ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێورەسمی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆمان لەژێر ناوی “خولی نیشتمانسازی بە پشتیوانی زانست و کارامەیی” بەڕێوەچوو کە تیایدا قوتابییانی هەریەکە لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری ، کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی، کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی خەبات سوێندیان خوارد و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمیان لەچەندین پسپۆڕی جیاواز پێبەخشرا .
لێرەوە بە پێویستی دەزانم سوپاسی بەرێزان یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشە بەرێزەکان ویاریدەدەرەکانیان و هەموو ستافی ئەکادیمی و کارگێری کۆلیژەکەمان و قوتابیانی دەرچوانی هێژا بکەم بۆ ئەرک و ماندووبوونیان وە هەر ساغ و سەلامەت بن.