بە ئامادەبوونی پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی زانکۆمان، لە کەمپی بەشە ناوخۆییەکانی کچان ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کرایەوە.
لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا حوسێن عوسمان توڤی بەرپرسی نووسینگە و نوێنەری قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە وتەیەکدا وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، هاوکات سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ پشتیوانییەکانی سەرۆک و ستافی سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ سەرکەوتنیان لە کارەکانیان و بەڵێنی ئەوەی دووپات کردەوە کە وەک پێشوو هەردەم لە خزمەتی قوتابیاندا بن.
پ.ی.د.یوسف مستەفا رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان بەناوی خۆی و پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی پیرۆزبایی لە قوتابیانی زانکۆمان بە گشتی و بەشداربووانی چالاکییەکەی بە تایبەتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان لە وتەکەیدا باسی لە پاشخان و پێویستی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی کرد وەک پێویستییەکی خەباتی ئەو سەردەمە و هیوای خواست لەم قۆناغەشدا بە گروتینی رابردوو خەبات بکەن لەپێناو دۆزی رەوای گەلەکەمان و گەیشتن بە مافە رەواکانی.
دواتر رێزلێنانی نووسینگەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەسەر بەشێک لە ستافی زانکۆمان دابەشکرا و پاشانیش لەلایەن ئامادەبووانەوە رێزلێنان بەسەر ژمارەیەک لە قوتابیانی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەکان دابەشکرا لە بەرامبەر چالاکییەکان لە خزمەتکردنی قوتابیاندا.
دواتر بە دابەشکردنی شیرینی و دووبارە پیرۆزبایی، یادەکە بەرزتر راگیرا.