Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی سۆران

کۆبونەوەی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان لەگەڵ مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان.

 

 

ڕۆژی شەممە رێكه‌وتی ٢٠٢٣/٥/٢٠ لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێژ، بە ئامادەبوونی بەڕێز م.پاکستان محمدامین یوسف ڕاگری کۆلێژ، كۆبۆنه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌زمۆنه‌كان به‌ڕێز ( م.عبدالباسط علی غفور ) له‌گه‌ل مامۆستایانی چاودێری ( تاقیکردنەوەکانی کۆتای وەرزی دووەم و چوارەم – خولی یەکەم – قوتابیانی بەیانیان و ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٢- ٢٠٢٣ ) له‌سه‌ر چونیەتی به‌ڕێوه‌به‌ربردنی تاقیكردنه‌وەکان به‌ڕێوه‌چوو کە ئاماژە به چەند خالێکی گرنگ لەلایەن بەرێزیان و ڕاگری کۆلێژ باس کرا و مامۆستایانش بیرو بووچون و کێشە و گرفتی خۆیان لە کاتی ئەرکی چاودێری باس کرد.کۆبونەوەی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان لەگەڵ مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان.

سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی قوتابیان

ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣٥/١٤ بەرێز م.پاکستان محمدامین یوسف ڕاگری کۆلێژەکەمان و قوتابیانی سەرکەوتووی پڕۆژکانی دەرچوون لەبەشەکانی پەرستاری و شیکاری نەخۆشیەکان و ئافرەتان و لەدایک بوون و تەکنەلۆجیای زانیاری بەشداریان کرد لە سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی قوتابیان کە بە سەرپەرشتی پ.د ادریس محمد تاھر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو ، دەستخۆشی بۆ سەرۆکی زانکۆمان کە ھەردەم ھەوڵ دەدات بۆ
بەرەوپێش بردنی زانست لە زانکۆکەمان و دەستخۆشی بۆ ڕاگرو یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و تەواوی ئـەندامانی لیژنەی سەرپەرشتی کۆنفڕانس .

ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران ١٤-٥-٢۰٢٣

پەیامی ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە بۆنەی رۆژی جیهانی پەرستاران.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستاران سڵاو لە پیرۆزترین پیشە سڵاو لە ڕوحی پاکتان سڵاو لە دڵسۆزیتان رۆژی جیهانی پەرستاران پیرۆز بێت بە بۆنەی ١٢ ی ئایار.. ( ڕۆژی جیهانی پەرستاران پیرۆزبایی و سوپاس و پێزانینی خۆمان لە سەرجەم پەرستارانی جیهان بەگشتی و یەکە یەکەی کارمەندانی تەندروستی مرۆڤ دۆست و ماندونەناس لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەکەین.زۆرسوپاسی دڵسۆزی و ماندوونەبوونتان لە پێناو تەندورستی،و ئارامی و بێ ئازار بوونی نەخۆشەکان، هەر بەو بۆنەیەوە دوبارە پیروزبای یەکەی گەرم لە قوتابیان و مامۆستایانی بەشی پەرستاری و تەواوی بەشە پزیشکییەکان دەکەم.مامۆستایانمان بێ ووچان لە ماندووبوون و دڵسۆزانە ئەرکی خۆیان ئەنجام داوە بۆ فێرکردنی کاری پەرستاری بەشێوازێکی زانستی و دروست.جێی خۆشحالیە لە رووی توانای پیشەیی و شارەزایی پەرستاران لە باشتربوون بۆ تەواو کردنی خوێندن باڵاتر و کۆلێژەکەمان بە بێ هەبوونی پەرستاری لێهاتوو،خزمەتگوزاری تەندروستی هاوچەرخ فەراهەم نابێت.

چالاکی وشیارکردنەوە و بلاوکردنەوەی بروشۆری هەلواسینی پۆستەری( ئەسپێی سەر) بۆ قوتابیانی قوتابخانەکانی ( دواناوەندی دێلزیانی تێکەلاو / هاملتۆنی بنەرەتی تێکەلاو )


‌‌‎رۆژی شەمە رێکەوتی ٢.٢٣/٥/٦بەسەرپەرشتی ماموستایانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان (م.هڤرس عبدی ) , (م.شرین جبار) ، (م.شریهان حیکمت ) و قوتابیانی شیکاری نەخۆشیەکان بەیانیان قوناغی یەکەم هەڵسان بە ئەنجامدانی چالاکی وشیارکردنەوەی (ئەسپێی سەر) بۆ قوتابیان هەردوو قوتابخانەکانی ( دواناوەندی دێلزیانی تێکەلاو / هاملتۆنی بنەرەتی تێکەلاو )سەرەتا بە پێشکەش کردنی سمیناری زانستی کە باس لە هۆکاری دروست بونی و بلاوبونەوە و چۆنیەتی خۆپاراستن و ناسینەوە و چارەسەرکردنی کرا . دواتر دەستکرا بە دابەشکردنی بروشۆری بۆ قوتابخانەکان و کۆلانەکان و مارکێتەکان و مالان و بۆیە زۆر سوپاسی بەرێوبەر و ماموستایانی هەردوو قوتابخانەکان دەکەین بە ناوی کۆلیژی تەکنیکی سۆران کە زۆر هاوکارمان بوون لە بەجێ گەیاندی ئەم چالاکیە