Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی سۆران

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم / سیمستەری یەکەم ڕاگەیەندرا.

هەر قوتابییەک گازندە (پەڵپ)ی هەیە دەتوانێت رۆژانی یەک شه‌ممه‌ و دوو شەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی هۆبەی ( ژمێریاری ) لە ڕاگرایەتی بکات بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی گازندە.
بەھیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیان.

بۆ وەرگرتنەوە ئەنجام سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://bologna.epu.edu.iq/adminects/

چالاکی هۆشیار کردنەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بۆ قوتابخانەی (ئامادەیی زاستی گولی زەردی کچان و دواناوەندی کەناری وێژەیی کچان )

ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٢/١٥ لە رۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵان دا بەسەرپەرشتی ماموستایانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان (م. هەڤرس عبدی ) و (م.کاژین مطلب ) و (م.دیمەن فاخر ) و (م.شرین جبار) و (م.شریهان حکمت) و قوتابیانی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەیانیان قۆناغی دووەم ،هەڵسان بە ئەنجامدانی چالاکی هۆشیار کردنەوە لە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بۆ قوتابیان ۆ مامۆستایانی هەردوو قوتابخانە.
لەسەرەتا دەستکرا بە پێشکەش کردنی سمیناری زانستی کە ناوەڕۆکەکەی باس لە هۆکاری دروست بوونی نەخۆشی شیرپەنجە و خۆپاراستن و ناسینەوەی نیشانەکان و دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کرا.
پاشان دەستکرا بە دابەش کردنی برۆشۆر و پۆستەر بەسەر قوتابیان و ئەنجامدانی پشکنینی شەکرەی خوین دیاری کردنی کێشی لەش بە حالەتەکانی ئاسایی و نائاسایی و چەندین چالاکی تر.

بە ناوی کۆلێژی تەکنیکی سۆران سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی هەردوو قوتابخانەکان دەکەین کە زۆر هاوکارمان بوون بۆ ئەنجامدانی چالاکییە.

بەڕێوەچوونی خولی توپی پێی سەرۆکایەتی زانکوی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ قوتابیان

ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢٣/٢/١٣ لە یاری یەکەم ، قوتابیانی کۆلێژەکەمان توانیان سەرکەوتن بە دەست بێنێن بەسەر پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر، بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە لێدانی ٤ گول بەرامبەر ٣ گول.

.ئێمەش وەکو ستافی کۆلێژ پیرۆزباییان لێدەکەین هیوادارین لە یاریەکانی تر سەرکەوتن بەدەست بێنن.

تاقیکردنەوەکانی سیمستەری یەکەم / خولی دووەم بەیانیان دەستی پێکرد

ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٢/١١ ، بەڕێز ( م.پاکستان محەمەدامین یوسف ) ڕاگری کۆلێژ و (م.ئازاد حسین امین ) سەرۆکی لێژنەی ئەزموونەکان ، هەڵسان بە بەسەرکردنەوە و چاودێریکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی شێوازی تاقیکردنەوەکان بۆ قوتابیانی گشت بەشەکانی کۆلێژەکەمان.