Category Archives: کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر

ڕاگری کۆلێژ سیمینارێکی زانستی پێشکەش کرد .

بەرواری (٢١-١-٢٠٢٥) بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( دکتۆرە ذکری عزیز ) هەریەکەو بەجیا سیمینارێکی زانستیان پێشکەش کرد ، دواتر گەنگەشە و سەرنج و تێبینیەکان وەڵام درانەوە بیروڕاکان ئاڵووگۆڕ کران .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ پیرۆزبایی لە بەرپرسی نوێی هۆبەی (IT) کرد .

بەرواری ( ٢٠-١-٢٠٢٥) بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( د فرهنگ علی عولا ) یاریدەدەری ڕاگر و ( م کاروان عمر ) بەڕێوەبەری کارگێڕی ، فەرمانی کارگێری بۆ ( م بڕوا همزە ) وەک بەرپرسی هۆبەی (IT) دەرچوو ، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

ڕاگری کۆلێژ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی خوێندنی باڵای کرد .

بەرواری١٦-١-٢٠٢٥ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی خوێندنی باڵای کرد ، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری پرۆسەکە بێت ، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

 

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو.

بەرواری١٥-١-٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژ بەڕێوەچوو ، لەو کۆبوونەوەیە چەندین تەوەر باسی لێوەکرا ، ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ تاوتوێکرا .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .