Category Archives: په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی خه‌بات

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز ڕاگری پەیمانگە

بەبۆنەی لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیح (سلاوی خوای گەورەی لەسەربێت ) پیرۆزبایی لە سەرجەم كارمەندان و مامۆستایان و قوتابیانی کریستیانی پەیمانگە دەکەم…
هیوادارم ئەم بۆنەیە، خێر و خۆشی و ئاسوودەیی لێ بکەوێتەوە و هاندەر بێت بۆ پابەندبوونی زیاتر بە بەها بەرزەکانی مرۆڤ دۆستی و قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەو چاکەخوازی و برایەتی …
خوای گەورە، خاک وخەلکی کوردستان لە هه‌موو نەهامەتییەک بپارێزێت…
م.سوران ذنون ياسين
ڕاگری پەیمانگە

دانانی بوتڵی ئاگرکوژێنەوە لە پەیمانگەکەمان

دوای رەزامەندی بەرێز (پ.د.ئیدریس محمد تاهێر هەرکی ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لەسەر خەرج کردنی پارە لەسەر داهاتی پەیمانگەکەمان، بە مەبەستی کرین و پڕکردنەوەی بوتلی ئاگرکوژێنەوە بۆ پەیمانگەی تەکنیکی خەبات.
ئەمرۆ هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگەکەمان هەڵسان بە دانانی بوتلی ئاگرکوژێنەوە بۆ بەشەناوخۆیی قوتابیان و گشت بەشە زانستیەکان و تاقیگەی کۆمپیوتەر و تاقیگەی کشتوکاڵی و هۆبەکان و بۆردی کارەبایی و مۆلیدەی پەیمانگە.
شیاوی باسە بوتلی ئاگر کوژێنەوەکان پێک هاتبوون لە هەموو جۆرەکانی (پاودەر و هیندەر و فووم و so2 ) کە ژمارەیان (34 ) دانە بوون .

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیان

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2023/12/21 پەیمانگاکەمان گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەیانیان و ئێواران قوناغی یەکەم ئەنجامدا، لە وانەی (Computer Organization and Logic Design ) بۆ کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر بەشی ئەندازیاری تەکنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن، بە مەبەستی زیاتر شارەزابوونی قوتابیان لە ڕووی وانەی پڕاکتیکی لە تاقیگەکانی بەشی ناوبراو.
سوپاسی راگرایەتی کولێژی تەکنەلۆجی و سەرۆکایەتی بەشی ICTE دەکەین بۆ هاوکاری و پێشوازی کردنە.

خولێکی تێنسی سەرمێز

پەیمانگەی تەکنیکی خەبات خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ قوتابیان رێکدەخات
ئەمرۆ 19.12.2023 سێ شەممە لە پەیمانگەکەمان بە ئامادەبوونی بەرێز م.سۆران ذوالنون ڕاگر و م.هەژار ژارۆ بەرپرسی کارگێری پەیمانگەکەمان و بەرپرسی لێژنەی قوتابیان، هۆبەی چاڵاکییەکانی پەیمانگەکەمان هەڵسا بە کردنەوەی خولێکی تێنسی سەرمێز بۆ قوتابیانی پەیمانگە.
یاری کردنەوەی خوڵ لە نێوان قوتابی ایوب مستەفا و احمد مصلح بەرێوەچوو.
شیاوی باسە خولەکە پێکهاتووە لە 20 قوتابی، یارییەکانیش لە یانەی قوتابیان ڕۆژانە بەرێوەدەچێت.