Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

کۆمپانیای (Leybold Didactic )ی ئەڵمانی سیمنارێکی تایبەت بە ئامێرە پزیشکییەکان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشکەش دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە 2ی تەمووزی 2024، بەئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەشێک لە ڕاگری کولێژ و پەیمانگەکان و مامۆستایان، کۆمپانیای (Leybold Didactic )ی ئەڵمانی سمینارێک دەربارەی نوێترین پێشکەوتن لە بواری ئامێری تاقیگاکانی تەکنەلۆجی و پزیشکی پێشکەش کرد

لەو سیمینارەدا ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و سەرۆک بەش و مامۆستایانی بەشە پزیشکیەکان بەشداریان کرد تاکو لە تاقیگە پزیشکییەکانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان سوودی لێوەربگرن لە داهاتوودا بۆ خزمەتکردنی زیاتری بواری پزیشکی و قوتابیان.

شاندێکی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی تاقیگەی (CISCO) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تەمووزی 2024، شاندێکی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی تاقیگەی نێتۆرکینگ/(CISCO)یان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد و لە لایەن پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و پ.د. کەیهان غەفوور زرار راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر پێشوازییان لێکرا.

لە ماوەی رابردوودا کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی ئایرێکس ئەمریکی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تاقیگەی سیسکۆیان دامەزراند و سەردانی ئەمڕۆی ئەو شاندە بۆ ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی تاقیگەکە.

پێداویستییەکانی ئەم تاقیگەیە لەسەر ئەستۆی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا و رێکخراوەی ئایرێکس دابینکراوە کە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ پرۆگرامەکانی خوێندنی هەردوو بەشی (ICT) لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و (ISE) لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر کە لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆگرامەکانی خوێندن لەم دوو بەشە لەسەر بنەماکانی نێتۆرکینگ/ سیسکۆ دەخوێندرێت و قوتابییان لە لایەنی زانستییەوە سوودمەندەبن.

شایەنی باسە ئەم تەکنەلۆژیایە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانییە کە لە بواری نێتۆرکینگ پەیڕەو دەکرێ وە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابییان و زانکۆمان.

یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەردەکەنەوە

رۆژی پێنچ شەممە 27ی حوزەیرانی 2024، بە نوێنەرایەتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.د. ئازاد حەسەن قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ ‌کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، سەردانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێریان کرد و لەلایەن پ.د. ئەیاد ڕاگری کۆلێژی ناوبراو پێشوازییان لێکرا.

لەو سەردانەدا یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا (ماستەر)یان لە کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بوون و گفتوگۆیان لەگەڵ قوتابیان کرد و پرسیاریان دەربارەی چۆنیەتی پرسیارەکان و کەموکوریەکان کرد.

لە درێژەی سەردانەکەیاندا یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بەشدارییان کرد لە گفتوگۆی تاوتوێی کردنی تێزێکی دکتۆرا کرد کە لە لایەن قوتابی محەمەد عەبدولقادر سلێمان لە بەشی میکانیک و ووزە ئامادەکرابوو.

لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە هەریەکە لە پ.د. عمر محەمەد عەلی – زانکۆی زاخۆ، پ.ی.د. عومەر محەمەد حمدون زانکۆی موسڵ، پ.ی.د. ئەرکان فەوزی سەعید زانکۆی دهۆک، پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا – زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پ.ی.د. پانیبال ننو یەعقوب، بەسەرپەرشتی پ. د. احمد محەمەد ئەدهەم.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پێشوازی لە ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان دەکات کە بڕیارە بۆ مەشقی هاوینە بچنە دەرەوەی وڵات

رۆژی چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2024، پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پێشوازی کرد لە ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بڕیارە بەم نزیکانە بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بچنە هەریەکە لە شانشینی ئوردن و سەڵتەنەی عومان.

لەو دیدارەدا هەریەکە لە د. طالب محەمەد شەریف ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و پ.ی.د. عەبدوڵڵا عومەر یاسین بەرپرسی پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان لە لە سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەیبوون، رێنمایی پێویست درایە قوتابییەکان و رایانسپاردن کە نموونەیەکی جوانی خەڵکی کوردستان نیشان بدەن و سوود لە ئەزموون و زانستی ئەوان وەربگرن و ناوی کورد و کوردستان بەرز ڕابگرن و کارێک بکەن هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە شارەزای داب و نەریتی جوانی کوردەواری ببن.

شیاوی باسە ژمارەی قوتابییەکان شەش قوتابین لە هەردوو کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و کۆلێژی تەکنیکی سۆران، دوو لەوان لە وڵاتی ئوردن و چوار قوتابییەکەی تریش لە سەڵتەنەی عومان مەشقی هاوینە ئەنجام دەدەن و بۆ ماوەی مانگێک لەو وڵاتانە دەمێننەوە.