Category Archives: سەرۆکایەتی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپی (ACI Codes of practice) دەکات

رۆژی دووشەممە 23ی ئەیلوولی 2024, پ.د.ئیدریس محمەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایانی زانکۆمان بەشداری لە وۆرکشۆپی (ACI Codes of Practice) لەلایەن پەیمانگەی کۆنکریتی ئەمەریکی کرد،
بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی توانای مامۆستایانی زانکۆمان لە بواری کۆنکریت و بیناسازی.

 

لە ڕێورەسمێکدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بڕوانامەی نێودەوڵەتی بە ژمارەیەک قوتابی دەبەخشێت

ڕۆژی یەکشەممە 22 ئەیلولی 2024، لەژێر چاودێری پ.د.ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و بەئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، قوتابییان و بەشەناوخۆییەکان، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆمان، نوێنەرانی زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی تیشک، لەهۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆ ڕێوڕەسمی ئاهەنگی چوونەنێو رانکی جیهانی قوتابییانی زانکۆمان
‏ ACI Kurdistan chapter – ACI Students Chapter Epu student بەڕێوەچوو.

لەئاهەنگەکەدا بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەخشرایە قوتابیانی هەرسێ زانکۆکە کە لەنێویشیاندا قوتابییانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی کارایان هەبوو لە چەندین چالاکی تایبەت بە
‏ ACI Students Chapte بەمەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆ و چونە نێو ڕانکی جیهانی.

 

سه‌رۆكى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دەکات

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆكى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداریی لە کۆبوونەوەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر کرد کە ‎ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024.9.22 لە دیوانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

‎له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخ و ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنياتنان، به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان و چۆنيه‌تيى به‌ڕێوه‌چوونى كار و پرۆژه‌كانى  قه‌زا و ناحيه‌كانى سنوورى  پارێزگاى هه‌ولێر تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه‌ سه‌ر گرنگيى دابينكردنى پێداويستييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كه‌موكووڕييه‌كان.

‎سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ستخۆشى له‌ پارێزگارى هەولێر و به‌رپرسانى دیکەى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كان بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كار و ئه‌ركه‌كانيان، ستايشى پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانيى پارێزگاى هەولێرى كرد و جه‌ختى له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كی بۆ سه‌رخستنى كارگێڕيى هه‌ولێر له‌پێناو باشتر خزمه‌تكردنى هاووڵاتيياندا دووپاتکردەوە.

‎له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ئاماده‌كارييه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرا، له‌وبارەیەشەوە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، داكۆكى له‌ گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانييانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان كرد‌.

‎له‌ كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگارى هەولێر و به‌رپرسانى دیکەى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر، چه‌ندين سه‌ره‌نج و تێبينى و داواكارى و پێشنياريان بۆ باشتركردنى خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى خزمه‌تگوزارييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕييه‌كان خسته‌ڕوو.

 

سەرۆکی زانکۆ بەشداریی لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری میللی چین دەکات

بەئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی 75هەمین دامەزراندنی کۆماری میللی چین بەڕێوەچوو.

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە سەرۆکایەتی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ و هەریەک لە پ.د.کیهان زرار غفور راگری کۆلیژی تەکنەلۆجی هەولێر و م.طارق وەیسی یاریدەدەری راگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر لەسەر بانگهێشتی کۆنسوڵخانەی گشتی کۆماری میللی چین لە هەولێر بەشدارییان کرد لە ڕێوڕەسمی 75هەمین دامەزراندنی کۆماری چینی میللی کرد.

لە رێوڕەسمەکەدا کە جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەک لە وەزیر و پەرلەمانتاران، نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی پیرۆزباییان لە کۆنسوڵی گشتی کۆماری میللی چین لە هەولێر کرد.